×

13   کاتژمێر پێش ئێستا 96 جار خوێنراوەتەوە

توركیا لە پێنج ساڵدا 13 ڕۆژنامەنوسی كوردی شەهیدكردووە

ناوەندی هەواڵ

لە ئەنجامی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باشور و رۆژئاوای كوردستان، لەماوەی پێنج ساڵدا 13 رۆژنامەنووسی كورد شەهیدبوون، ئەوەش لەكاتێكدایە دەسەڵاتدارانی توركیا ئەو وڵاتەیان كردووەتە زیندان بۆ ئەو رۆژنامەنووسانەی لە بەرەی ئەواندا نین و رەخنەیان لێ دەگرن.

ئاك پارتیی دەسەڵاتدار، توركیای كردووەتە زیندانێكی گەورە بۆ رۆژنامەنووسانی ئازاد و بەشێكی بەرچاوی رۆژنامەنووسانیش ئەو وڵاتەیان جێ هێشتووە، لە ماوەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باشور و رۆژئاوای كوردستان 13 رۆژنامەنووس شەهیدبوون.

لە نوێترین پێشهاتدا (19ی كانونی یەكەمی 2024) هەردوو رۆژنامەنووس نازم داشتان و جیهان بیلگین بەهۆی هێرشی درۆنێكی توركییەوە لەسەر رێگای نێوان بەنداوی تشرین و شارەدێی شیرین بە ئامانج گیران و شەهید بوون.

بە ئامانجگرتنی ئەو دوو رۆژنامەنووسە، دوای ئەوە هات توركیا هێرشی كردە سەر رادیۆی كۆبانێ لە گردی بەركەل كە لە باشوری شارۆچكەكە هەڵكەوتووە.

ئەمە یەكەم حاڵەتی شەهیدکردن و تیرۆرکردنی رۆژنامەنووسانی كورد نییە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە و لە ماوەی پێنج ساڵدا بەلایكەم 11 رۆژنامەنووسی دیكەیش تیرۆرکراون.

یەكێك لەو رۆژنامەنووسانە، ئەندامی ئەكادیمیای ژنۆلۆژی، ناگیهان ئاكارسێل'ە كە لە 4ی تشرینی یەكەمی 2022 لە شاری سلێمانی تیرۆر كرا.

13 ڕۆژنامەنووسی كورد شەهید كراون
ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا، بەپێی ڕێككەوتی تیرۆکردن و ناوی رۆژنامەنووسەكانی بەم جۆرە بڵاو كردووەتەوە: 

- 11ی تشرینی یەكەمی 2019: بە هۆی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سەرێ كانیێ رۆژنامەنووس وەدات ئەردەمجی تیرۆرکرا.

- 13ی تشرینی یەكەمی 2019: بە هۆی بۆردومانكردنی سەرێ كانیێ سید ئەحمەد پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار و محەمەد حسێن رەشۆ پەیامنێری چرا تی ڤی تیرۆرکران.

- 13ی تشرینی یەكەمی 2019: بە هۆی بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلەكەی لە گرێ سپی لە لایەن درۆنێكی توركییەوە، دلۆڤان گەڤەر'ی رۆژنامەنووس تیرۆرکرا.

- 2019: بەهۆی بۆردومانی تل تەمر زیزك سینكێ میدیاكار لە فری بۆر مارینجیر  تیرۆرکرا.

- 4ی تشرینی یەكەمی 2022: ناگیهان ئاكارسێل لە سلێمانی تیرۆر كرا.

- 19ی تشرینی دووەمی 2022: لە ئاكامی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دێرك، عیسام عەبدوڵڵا پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار تیرۆرکرا.

- 23ی ئابی 2023: ئۆتۆمبێلی كەناڵی ژن تی ڤی لەسەر رێگای نێوان قامشلۆ-عامودێ بۆردومان كرا. بەم هۆیەوە كارمەندی كەناڵەكە نەجمەدین فەیسەڵ ئەل حاج شەهیدبوون و پەیامنێری كانەڵە دەلیلا عەگید بریندار بوو.

- 8ی تەمووزی 2024: لە ئاكامی ئەو هێرشە ئاسمانییەی لە شەنگال كرایە سەر ئەو ئۆتۆمبێلەی كارمەندانی چرا تی ڤی و چرا ئێف ئێم، موراد میرزا پەیامنێری چرا تی ڤی بریندار بوو. ناوبراو دوای تێپەڕینی سێ رۆژ گیانی لەدەستدا.

- 23ی ئابی 2024: لە رێگای درۆنەوە ئۆتۆمبێلێكی كۆمپانیای میدیایی چەتر لە رێگای نێوان سەیدسادق و گوندی تەپەڕەش بە ئامانج گیرا. لە ئاكامی هێرشەكەدا هەردوو رۆژنامەنووس گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین شەهیدبوون و  ڕۆژنامەنوسێکی دیكەیش بریندار بوو.

- 19ی كانوونی یەكەمی 2024: لە ئاكامی ئەو هێرشەی بە درۆن كرایە سەر ئۆتۆمبێلەكەیان لەسەر رێگای نێوان بەنداوی تشرین و شارەدێی شیرین، نازم داشتان و جیهان بیلگین شەهید بوون. 

 

  • بەهۆى تەقینى سیستمى غازەوە ژمارەیەک هاوڵاتى بوونە قوربانى

  • حزبی شیوعی لەبارەی هێرشەكانی تورکیا هاتەدەنگ

  • توركیا لە پێنج ساڵدا 13 ڕۆژنامەنوسی كوردی شەهیدكردووە

  • پەیامێكی نوێ لە مەزڵوم عەبدییەوە

  • سەرەڕای شەهیدكردنی دوو ڕۆژنامەنوس؛ توركیا ڕێگەی نەدا پرسە بۆ یەكێكیان دابنرێت

  • شەڕی سەخت لە ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت ودەیان چەتە كوژراون

  • دەوڵەتی داگیركەری توركیا گەنمی سایلۆیەکی ڕۆژئاوای کوردستانی بە درۆن سوتاند

  • یەکگرتوو لەبارەی کۆنگرەی نۆیەمی ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

  • دەوڵەتی تورك كۆبانێ تۆپباران دەكات

سەرەکی