×

ناڕەزایی دژی شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووسەکە
14   کاتژمێر پێش ئێستا 137 جار خوێنراوەتەوە

سەرەڕای شەهیدكردنی دوو ڕۆژنامەنوس؛ توركیا ڕێگەی نەدا پرسە بۆ یەكێكیان دابنرێت

ناوەندی هەواڵ

چالاكییە ناڕەزایەتیییەكان دژی شەهیدكردنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین كە بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی دەوڵەتی تورك شەهیدكران، بەردەوامە، دەوڵەتی داگیركەری تورك ڕێگەی نەدا پرسە بۆ نازم داشتان دابنرێت.
 لە زێدی داشتان، لە گوندی دیبەكلی گیادین، بنەماڵە و خزمەكانی ویستیان پرسە دابنێن، بەڵام جەندرمەكانی تورك هەڵیانكوتایە سەر پرسەكە و ڕێگەیان نەدا، قەدەغەی هاتوچۆیان لە گوندەكەدا ڕاگەیاند. 
بەهۆی چالاكییە ناڕەزایەتیییەكان دژی شەهیدكردنی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین، باری نائاسایی ڕاگەیاندرا. دەوڵەت نەیهێشت بنەماڵەكەی پرسە دابنێت، ناوەندی شارەكەی بە زرێ‌پۆش و هەزاران پۆلیس گەمارۆدا.
دەوڵەتی داگیركەری تورك بە زرێ‌پۆش و پاس هەڵیكوتایەسەر شوێنە دیارەكانی ناوچەكە و بیناكانی دەم پارتی لە ناوچە و شارەكە. پۆلیس و جەندرمە ئەو كەسانە دەپشكنن كە بەو شوێنانەدا هاتوچۆ دەكەن.
لەلایەكی دیكەوە، بنەماڵەی ڕۆژنامەنووس جیهان بیلگین كە ١٩ ی كانوونی یەكەم لەكاتی ڕووماڵكردنی هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی، لەسەر ڕێگەی بەنداوی تشرین لە هێرشی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی داگیركەران لەگەڵ ڕۆژنامەنووس نازم داشتان شەهیدبوو، سەرەخۆشی لە سەردانیكەران قبووڵ كرد.
ئەمڕۆش زۆر كەس سەردانی بنەماڵەی بیلگینیان كرد لە ناوچەی میدیاتی مێردین و سەرەخۆشی خۆیان گەیاند.
دایكی بیلگین، كاتیبە بیلگین سەرەخۆشی قبووڵ كرد و دەربارەی كچەكەی دوا.
دایكی بیلگین وتی: "خودا حەقی جیهانی من و هەڤاڵ و دۆستانی نافەوتێنێت. هیوامان بە خودایە. جیهانی من بە غیرەت بوو. حەقیقەتی دەگواستەوە، یاسای خوێندبوو".
"جیهانی من هەموو شتێكی دەزانی، دەیتوانی هەموو شتێك بكات، بەڵام حەزی لەم رێگەیە بوو، حەزی لە ڕێگەی میللەتەكەی بوو، گیانی فیدای گەلەكەی كرد". دایكی بیلگین وای وت.

 

 

  • بەهۆى تەقینى سیستمى غازەوە ژمارەیەک هاوڵاتى بوونە قوربانى

  • حزبی شیوعی لەبارەی هێرشەكانی تورکیا هاتەدەنگ

  • توركیا لە پێنج ساڵدا 13 ڕۆژنامەنوسی كوردی شەهیدكردووە

  • پەیامێكی نوێ لە مەزڵوم عەبدییەوە

  • سەرەڕای شەهیدكردنی دوو ڕۆژنامەنوس؛ توركیا ڕێگەی نەدا پرسە بۆ یەكێكیان دابنرێت

  • شەڕی سەخت لە ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت ودەیان چەتە كوژراون

  • دەوڵەتی داگیركەری توركیا گەنمی سایلۆیەکی ڕۆژئاوای کوردستانی بە درۆن سوتاند

  • یەکگرتوو لەبارەی کۆنگرەی نۆیەمی ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

  • دەوڵەتی تورك كۆبانێ تۆپباران دەكات

سەرەکی