×

16   کاتژمێر پێش ئێستا 102 جار خوێنراوەتەوە

گەشتوگوزاری هەرێم: بۆ سەرى ساڵ پێشبینی هاتنی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار دەکەین

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامادەکارى تەواو بۆ هاتنى گەشتیاران کراوە و پێشبینى دەکەین بۆ ئەم سەرى ساڵە زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار بێنە هەرێم.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان راگەیاند، لە هەر یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکان ئامادەکاریی تەواو بۆ پێشوازى لە هاتنى گەشتیاران کراوە و سەری ساڵی رابردوو لە ماوەی هەفتەیەکدا 200 هەزار گەشتیار هاتنە هەرێمى کوردستان، بۆ ئەمساڵیش پێشبینی هاتنی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار دەکەن.

وتیشى، چەند لیژنەیەکیان پێکهێناوە کاریان چاودێرییکردنی نرخەکان دەبێت و هەر شوێن و ناوەندێک نرخەکان بەرزبکاتەوە رووبەڕووی سزا دەبێتەوە".

بەگوێرەی دواین ئامارەکانی دەستەی گەشتوگوزار لە ھەرێمی کوردستان، سێ ھەزار و 100 بنکە و ناوەندی گەشتیاریی ھەیە، کە خزمەتگوزاریی پێشکەش دەکەن و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر سەردانیان دەکەن، بەجۆرێک سەرەکیترینیان پێکهاتوون لە 10 شاری یاری، هەزار و 303 رێستۆرانت و کافتریا، 599 کۆمپانیا و نووسینگەی گەشتیاری، 54 کۆمەڵگەی گەشتیاری و 460 ھۆتێل و 282 مۆتێل.

  • وەزارەتی تەندروستی تاقیگەی نەخۆشخانە گشتییەكانی هەرێم دەداتە كەرتی تایبەت

  • ئەمریکا بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی هێز بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

  • وتەبێژی هەسەدە وەزارەتی بەرگریی توركیا بە درۆ دەخاتەوە

  • ​دادگای کارگێڕی بەغدا سکاڵایەکی پەیوەست بە کەرکوکی لەسەر سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە

  • ئەبوبەکر هەڵەدنى وەڵامى سەرکردایەتى یەکگرتوو دەداتەوە

  • ​ له‌ هه‌ولێر ماتۆڕسكیلى گه‌شتیارێكى بیانى ده‌دزرێت

  • وادەى خەرجکردنى پارەى كارمه‌ندانى كۆمسیۆن راگەیەندرا

  • نوێترین زانیارى لەبارەى ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى 11

  • گەشتوگوزاری هەرێم: بۆ سەرى ساڵ پێشبینی هاتنی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار دەکەین

سەرەکی