×

16   کاتژمێر پێش ئێستا 211 جار خوێنراوەتەوە

نوێترین زانیارى لەبارەى ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى 11

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، فشارەکانمان بۆ چارەسەرکردنى کێشەى مووچە بەردەوامە و چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو بەغداد تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 بۆ هەرێم بنێرێت.

تا ئێستا چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ئەمساڵ بەنادیارى ماوەتەوە لە كاتێكدا نزیك دەبینەوە لە كۆتایی ساڵی 2024.

بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، فشارەكانمان بەردەوام دەبن تا كێشەی مووچە چارەسەر بكرێت، بەڵام بەشێكی كێشەكە بەهۆی داهاتی ناوخۆوەیە و ئەگەر داهاتەكە زۆرە پێویستە مووچەی مانگی 11ی پێدابەشبكرێت و ئەگەر داهاتەكە كەمە رادەستی بەغداد بكرێت تاوەكو تەواوكاریی مووچەی مانگی 11 بنێردرێت.

وتیشى، چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو بەغداد پارەی تەواوكاریی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

بەغدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە، بەڵام هەرێم بە بیانوویی كورتهێنان ئامادە نییە مووچە دابەش بكات و ئەوەش نیگەرانی فەرمانبەرانی بە دوای خۆیدا هێناوە.

  • وەزارەتی تەندروستی تاقیگەی نەخۆشخانە گشتییەكانی هەرێم دەداتە كەرتی تایبەت

  • ئەمریکا بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی هێز بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

  • وتەبێژی هەسەدە وەزارەتی بەرگریی توركیا بە درۆ دەخاتەوە

  • ​دادگای کارگێڕی بەغدا سکاڵایەکی پەیوەست بە کەرکوکی لەسەر سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە

  • ئەبوبەکر هەڵەدنى وەڵامى سەرکردایەتى یەکگرتوو دەداتەوە

  • ​ له‌ هه‌ولێر ماتۆڕسكیلى گه‌شتیارێكى بیانى ده‌دزرێت

  • وادەى خەرجکردنى پارەى كارمه‌ندانى كۆمسیۆن راگەیەندرا

  • نوێترین زانیارى لەبارەى ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى 11

  • گەشتوگوزاری هەرێم: بۆ سەرى ساڵ پێشبینی هاتنی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار دەکەین

سەرەکی