×

14   کاتژمێر پێش ئێستا 184 جار خوێنراوەتەوە

وادەى خەرجکردنى پارەى كارمه‌ندانى كۆمسیۆن راگەیەندرا

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆن بۆ بانکەکانی هەرێمی کوردستان بگوازرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە پارەکە دەگوازرێتەوە سەر هەژماری بانکەکانی هەرێمی کوردستان، ئۆفیسی هەر پارێزگایەک بە جیا پارەکە وەردەگرێت و بەسەر کارمەندانی کۆمیسیۆن دابەشی دەکات.

كۆمیسیۆن 150 هەزار دینار بۆ ئەو کارمەندانە خەرج دەکات کە کارمەندی حکومەتن، 250 هەزار دینار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان، کارمەندە یەدەگەکانیش لەنێوان 50 بۆ 100 هەزار دینار وەردەگرن.

دوو مانگ بەسەربەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت، لەو هەڵبژاردنەشدا 42 هەزار كەس وەک كارمەند لەسەر سندووقەكانی دەنگدان بوون، كۆمیسیۆن 150 بۆ 250 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکات.

 

  • وەزارەتی تەندروستی تاقیگەی نەخۆشخانە گشتییەكانی هەرێم دەداتە كەرتی تایبەت

  • ئەمریکا بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی هێز بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

  • وتەبێژی هەسەدە وەزارەتی بەرگریی توركیا بە درۆ دەخاتەوە

  • ​دادگای کارگێڕی بەغدا سکاڵایەکی پەیوەست بە کەرکوکی لەسەر سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە

  • ئەبوبەکر هەڵەدنى وەڵامى سەرکردایەتى یەکگرتوو دەداتەوە

  • ​ له‌ هه‌ولێر ماتۆڕسكیلى گه‌شتیارێكى بیانى ده‌دزرێت

  • وادەى خەرجکردنى پارەى كارمه‌ندانى كۆمسیۆن راگەیەندرا

  • نوێترین زانیارى لەبارەى ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى 11

  • گەشتوگوزاری هەرێم: بۆ سەرى ساڵ پێشبینی هاتنی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار دەکەین

سەرەکی