×

پۆلیسی هەولێر
14   کاتژمێر پێش ئێستا 80 جار خوێنراوەتەوە

​ له‌ هه‌ولێر ماتۆڕسكیلى گه‌شتیارێكى بیانى ده‌دزرێت

ناوەندی هەواڵ

له‌ هه‌ولێر ماتۆڕسكیلى گه‌شتیارێكى بیانى ده‌دزرێت و پۆلیسى هه‌ولێریش ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات.
پۆلیسى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا، کە ئافرەتێکی بە ڕەچەڵەک هۆڵەندی کەوا وەکو گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو و لە ڕێکەوتی (۱٦-۱۱-۲۰۲٤) لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شەقامی (شەست مەتری) لە شاری هەولێر ماتۆڕسکیلەکەی دزراوە، پاش ئاگادارکردنەوەمان دەستبەجێ تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
پۆلیسى هه‌ولێر ده‌شڵێت: دوای بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری، توانیمان لە ماوەی کەمتر لە چەند کاتژمێرێکدا ماتۆڕسکیلەکەی بۆ بدۆزینەوە، لە کاتێکدا چەند مەترێک لە شوێنی مانەوەی دوور خرابووەوە و ماتۆڕسکیلەکەی لەکار کەوتبوو، دواتر ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
"ناوبراو هیچ سکاڵایەکی یاسایی تۆمار نەکردووە و لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش سەبارەت بەو ڕووداوە بەردەوامە". پۆلیسى هه‌ولێر واده‌ڵێت.

 

  • وەزارەتی تەندروستی تاقیگەی نەخۆشخانە گشتییەكانی هەرێم دەداتە كەرتی تایبەت

  • ئەمریکا بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی هێز بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

  • وتەبێژی هەسەدە وەزارەتی بەرگریی توركیا بە درۆ دەخاتەوە

  • ​دادگای کارگێڕی بەغدا سکاڵایەکی پەیوەست بە کەرکوکی لەسەر سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە

  • ئەبوبەکر هەڵەدنى وەڵامى سەرکردایەتى یەکگرتوو دەداتەوە

  • ​ له‌ هه‌ولێر ماتۆڕسكیلى گه‌شتیارێكى بیانى ده‌دزرێت

  • وادەى خەرجکردنى پارەى كارمه‌ندانى كۆمسیۆن راگەیەندرا

  • نوێترین زانیارى لەبارەى ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى 11

  • گەشتوگوزاری هەرێم: بۆ سەرى ساڵ پێشبینی هاتنی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار دەکەین

سەرەکی