×

13   کاتژمێر پێش ئێستا 87 جار خوێنراوەتەوە

​دادگای کارگێڕی بەغدا سکاڵایەکی پەیوەست بە کەرکوکی لەسەر سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە

ناوەندی هەواڵ

دادگای کارگێڕی بەغداد سکاڵای ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی لەسەر سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە.

دادگای کارگێڕیی بەغدا سکاڵایەکی سەلوا ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکی ڕەتکردەوە، کە لەدژی سەرۆکایەتیی کۆمار تۆماری کردبوو، بەتۆمەتی ئەوەی مەرسوومی کۆماریی بۆ پارێزگاری هەڵبژێردراوی کەرکووک دەرکردووە.

لە 18-12-2023 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەچوو، یەکێتی نیشتمانی کوردستان توانی پێنج کورسی پارێزگاکە بەدەست بهێنێت و پارتی دوو کورسی، بەوەش کورد لە کۆی 16 کورسی پارێزگاکە حەوت کورسی بەدەستهێناو عەرەب شەش کورسی و تورکمان دوو کورسی و مەسیحیەکانیش کورسیەک.

سەرئەنجام دوای هەشت مانگ زیاتر لە ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی کە پارتی نەیدەویست پۆستی پارێزگار بۆ یەکێتی بێت، ڕۆژی 10-8-2024 لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا ڕێبوار تەها لە پشکی یەکێتی وەک پارێزگار و محەمەد حافز لەپشکی عەرەب وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێردرا، ئەمەش نارەزایی پارتی و بەشێک لە عەرەب و تورکمانەکانی لێکەوتەوە.

لە کۆبوونەوەکەی بەغدا نۆ ئەندام بەشدارییان کرد، پێنج یەکێتی و سێ عەرەب و یەک کۆتای مەسیحی، بەوەش لە ڕووی یاساییەوە توانییان پۆستەکانی پارێزگا دابەش بکەن، سەرەڕای ئەوەش بەشێک لە تورکمان و عەرەبەکان سکاڵایان تۆمار کرد بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو.

پێشتر پارتی و تورکمانەکان ڕێککەوتنیان کردبوو بۆ ئەوەی هەوڵی ڕازیکردنی لایەنەکانی تر بدەن کە شەش کورسییان هەیە تا لەگەڵ دوو کورسی پارتی و دوو کورسی بەرەی تورکمانی زۆرینە بەدەست بهێنن و حکومەتی خۆجێی بەبێ یەکێتی و مەسیحیەکان پێکبهێنن.

بەڵام سەرئەنجام یەکێتی لەگەڵ بەشێک لە عەرەب و کورسی کۆتای مەسیحییەکان ڕێککەوت و پۆستی پارێزگاری کەرکوکی لەبەرژەوەندی خۆی یەکلا کردەوە.

 

  • وەزارەتی تەندروستی تاقیگەی نەخۆشخانە گشتییەكانی هەرێم دەداتە كەرتی تایبەت

  • ئەمریکا بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی هێز بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

  • وتەبێژی هەسەدە وەزارەتی بەرگریی توركیا بە درۆ دەخاتەوە

  • ​دادگای کارگێڕی بەغدا سکاڵایەکی پەیوەست بە کەرکوکی لەسەر سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە

  • ئەبوبەکر هەڵەدنى وەڵامى سەرکردایەتى یەکگرتوو دەداتەوە

  • ​ له‌ هه‌ولێر ماتۆڕسكیلى گه‌شتیارێكى بیانى ده‌دزرێت

  • وادەى خەرجکردنى پارەى كارمه‌ندانى كۆمسیۆن راگەیەندرا

  • نوێترین زانیارى لەبارەى ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى 11

  • گەشتوگوزاری هەرێم: بۆ سەرى ساڵ پێشبینی هاتنی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار دەکەین

سەرەکی