×

2025-01-02 51 جار خوێنراوەتەوە

گزنگی بەربەیان، داخستنی کۆمپانیاکەمان ڕێگایەکە بۆ زیاتر سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربرین

ناوەندی هەواڵ

لە ماوەی حەوت ساڵی کارکردنمان بەو پەڕیی پابەندی بە یاساکان و ئیتیکی کاری رۆژنامەوانیەوە کارمان کردوە، دەرکردنی وەها بڕیارێك بۆ داخستنی کۆمپانیاکەمان هیچ پاڵنەرو پاساوێكی یاسایی نیە.
ئەمڕۆ 2025/1/2 سەبارەت بە داخستنی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان لە سەنتەری میترۆ لە شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەڕێوەچوو، دیاری محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند؛ئێمە وەک سەنتەری میترۆ پێمان وایە ئەمەی ڕوویداوە بڕیارێکی سیاسییە وە ئامانج لێی بەرتەسکردنەوەی کاری میدیاییە لە هەرێمی کوردستان، داوادەکەین  ڕوونکردنەوەی زیاتر بدرێت ئایا هۆکاری داخستنی یان وەستاندنی کارەکانی ئەوکۆمپانیایە چییە و چۆن کراوە ڕوون بکرێتەوە.  

هاوکات دیاری محەمەد ڕایگەیاند، ڕۆژنامەنووسان و هاوپیشەکانیان پێویستە هاوپشت بن و ببنە هۆکاری فشار دروست کردن، بۆئەوەی دەسەڵات نەتوانێت بە شێوەیەکی ئاسان ڕێگری لەکاری ڕۆژنامەنووسان یان کەناڵە میدیایەکان بکات. 

تەوار عادل کارمەندی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان لە کۆنگرە رۆژنامەنووسیەکەدا لەبارەی داخستنی كۆمپانیاكەیان راگەیەندراوێكی خوێندەوە, تێدا هاتووە ؛سەرباری تێپەڕبوونی سێ رۆژ بەسەر داخستنی کۆمپانیاکەماندا، تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان و لایەنی جێ بەجێکار کە بەرپرسە لەداخستنی کۆمپانیاکەمان هیچ ڕوون کردنەوەیەکی نەداوە.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەدا هاتووە؛ پێمان وایە دەرکردنی بڕیاری دەخستنی دەزگایەکی میدیایی، جاڕێکی دیکە هەرێمی کوردستان بە گشتی و سنوری پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی دەخاتە سنوری بازنەی بەرتەسکردنەوەی ئازادی کاری میدیایی هێندەی دیکە  ناوبانگی هەرێمی کوردستان لە ڕووی ئازادی کاری میدیایەوە لەکەدار دەکات. 

لە کۆتایی ڕاگەیندراوەکەدا؛ داوا لەلایەنی بەرپرس لە داخستنی کەناڵەکە کراوە، هەرچی زووترە کۆتایی بەو پێشیلکارییانە بهێنن، داواش لەسەرجەم خەمخۆرانی دەنگ وڕەنگی ژن لە هەرێـمی کوردستان کراوە، ببنە سەنگەرێكی قایمی بەرگری کردن لە ئازادی کاری میدیایی.

ئەوەش لە کاتێكدایە کۆمپانیایی گزنگی بەرەبەیان لە ساڵی 2017 وە بە شیوازێکی فەرمی دەست بەکاربوە ، بە ئامانجی گەیاندنی دەنگ و ڕەنگی ژنان 

  • یەكێتی و پارتی سێیەم كۆبوونەوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەت دەكەن

  • ساڵی ڕابردوو لەكۆی سێ هەزار و 461 كێشەی خێزانی؛ یەکێتی زانایان: هەزار و 340 جیابوونەوە هەبووە

  • مامۆستایانى ناڕازى: بڕیارى بەردەوامى بایکۆتمان نەداوە

  • دەزگای ئاسایش: داخستنی چوار ناوەند له‌ سلێمانی بە بڕیاری عێراق بووە؛ ئه‌وانیش ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه‌

  • گزنگی بەربەیان، داخستنی کۆمپانیاکەمان ڕێگایەکە بۆ زیاتر سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربرین

  • وەزارەتی دارایی هەرێم: هەرکات بەغداد 441 ملیارەکەی نارد دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین

  • هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشت دەستبەدابەشکردنى دەکرێت

  • نرخى ئەمپیرێک کارەباى موەلیدە کرا بە 20 هەزار دینار

  • ئامارى برینداربوون و گیانلەدەستدان لە ئاهەنگى شەوى سەرى ساڵ راگەیەندرا

سەرەکی