×

2025-01-02 81 جار خوێنراوەتەوە

هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشت دەستبەدابەشکردنى دەکرێت

هاوکارى دارایى هاوپەیمانان بۆ مانگى 12ى پێشمەرگە گەشتووە و بڕیارە هەفتەى داهاتوو دەست بەدابەشکردنى بکرێت.

مانگانە جیا لە مووچە، بڕی 430 هەزار دینار هاوکاریی هاوپەیمانان دەدرێتە پێشمەرگە، بڕیارە تا ساڵی 2026 بەردەوام بێت، بەڵام تا ئێستا بەشێک لە هێزەکان لەو هاوکارییە بێبەشکراون.
بەپیى بەدواداچوونى ئیرادە، هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگى 12ى ساڵى رابردوو گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی ئەو هاوکارییە بکرێت.

بڕی هاوکارییەکە بۆ هەر پێشمەرگەیەک لە نێوان 289 هەزار بۆ 310 هەزار دینار دەبێت، زیاتر لە 25 هەزار پێشمەرگە لەڕێگەی هەژمارەکانییانەوە هاوکارییەکە وەردەگرن.

هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ پێشکەشکردنی هاوکاریی سەربازی و لۆجیستیی مانگانە هاوکاری دارایی بە سەرووی 50 هەزار پێشمەرگە دەدات.

 

  • یەكێتی و پارتی سێیەم كۆبوونەوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەت دەكەن

  • ساڵی ڕابردوو لەكۆی سێ هەزار و 461 كێشەی خێزانی؛ یەکێتی زانایان: هەزار و 340 جیابوونەوە هەبووە

  • مامۆستایانى ناڕازى: بڕیارى بەردەوامى بایکۆتمان نەداوە

  • دەزگای ئاسایش: داخستنی چوار ناوەند له‌ سلێمانی بە بڕیاری عێراق بووە؛ ئه‌وانیش ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه‌

  • گزنگی بەربەیان، داخستنی کۆمپانیاکەمان ڕێگایەکە بۆ زیاتر سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربرین

  • وەزارەتی دارایی هەرێم: هەرکات بەغداد 441 ملیارەکەی نارد دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین

  • هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشت دەستبەدابەشکردنى دەکرێت

  • نرخى ئەمپیرێک کارەباى موەلیدە کرا بە 20 هەزار دینار

  • ئامارى برینداربوون و گیانلەدەستدان لە ئاهەنگى شەوى سەرى ساڵ راگەیەندرا

سەرەکی