×

2025-01-01 103 جار خوێنراوەتەوە

ئامارى برینداربوون و گیانلەدەستدان لە ئاهەنگى شەوى سەرى ساڵ راگەیەندرا

وەزارەتى تەندروستى عێراق و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم ئامارى قوربانیانى ئاهەنگێڕانى سەرى ساڵى نوێیان بڵاو کردەوە و بەپێى ئامارەکان،  لە سەرتاسەری عێراق بە کۆى گشتى 564 قوربانى هەبووە، لە هەرێمیش سێ حاڵەتی سووتانی خانوو، دوو حاڵەتی سووتانی ئۆتۆمبێل، دووحاڵەتی سووتانی دووکان، گیانلەدەستدانی دوو منداڵ بەهۆی دووکەڵەوە و یەک حاڵەتی رزگارکردن تۆمار کراون.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم رایگەیاند، وتیشی، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا (سێ حاڵەتی سووتانی خانوو، دوو حاڵەتی سووتانی ئۆتۆمبێل، دووحاڵەتی سووتانی دووکان، گیانلەدەستدانی دوو منداڵ بەهۆی دووکەڵەوە و یەک حاڵەتی رزگارکردن) تۆمارکراون. 
بە پێى ئامارى وەزارەتى تەندروستى عێراق  لە ئاهەنگێڕانى شەوى سەرى ساڵدا  143 کەس بەهۆی یاری ئاگرینەوەبریندار بوون، برینداربووانی تەقە 40 كەس بووە، برینداربوونى ڕووداوى هاتوچۆ 203کەس بووە، هەندێكیان  برینەكانیان مەترسیدارە و پێویستیان بە چاودێری چڕ هەیە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستى عێراق ڕاگەیاند، كە لە كاتی ئاهەنگی سەری ساڵدا لە سەرتاسەری عێراق تۆماركراون،و رایگەیاند" شەوی ڕابردوو زیاتر لە 200 بریندار بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆوە تۆماركراون.

بریندارییەكانی یارییە ئاگرینەكانی شەوی سەری ساڵ بریتی بوون لە برینداربوونی سووتانی جۆراوجۆر و برینداربوونی ڕاستەوخۆی چاو و ئەندامەكانی تر، وەزارەتەكە برینداربوونی گولـلەی تۆماركردووە، هەندێكیان كە برینەكانیان مەترسیدارەو پێویستیان بە چاودێری چڕ هەیە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان تۆمارنەكراوە، بەڵام هەندێك لە برینداربووان سەختن و چارەسەر وەردەگرن.

كۆی گشتی بریندارەكان بەهۆی یارییە ئاگرینەكانەوە 143 كەس بووە، و برینداربووانی تەقە 40 كەس بووە، و بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە 203 كەس برینداربوون، برینداری هەمەجۆریش 178 كەس بووە لە سەرجەم پارێزگاكان.

  • یەكێتی و پارتی سێیەم كۆبوونەوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەت دەكەن

  • ساڵی ڕابردوو لەكۆی سێ هەزار و 461 كێشەی خێزانی؛ یەکێتی زانایان: هەزار و 340 جیابوونەوە هەبووە

  • مامۆستایانى ناڕازى: بڕیارى بەردەوامى بایکۆتمان نەداوە

  • دەزگای ئاسایش: داخستنی چوار ناوەند له‌ سلێمانی بە بڕیاری عێراق بووە؛ ئه‌وانیش ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه‌

  • گزنگی بەربەیان، داخستنی کۆمپانیاکەمان ڕێگایەکە بۆ زیاتر سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربرین

  • وەزارەتی دارایی هەرێم: هەرکات بەغداد 441 ملیارەکەی نارد دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین

  • هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشت دەستبەدابەشکردنى دەکرێت

  • نرخى ئەمپیرێک کارەباى موەلیدە کرا بە 20 هەزار دینار

  • ئامارى برینداربوون و گیانلەدەستدان لە ئاهەنگى شەوى سەرى ساڵ راگەیەندرا

سەرەکی