×

2025-01-02 124 جار خوێنراوەتەوە

نرخى ئەمپیرێک کارەباى موەلیدە کرا بە 20 هەزار دینار

لەگەڵ دەستپێکی وەرزی زستان و کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی و نەبوونى مووچە و دواکەوتنى کرێی ئەمپێرێکی کارەبا موەلیدە بۆ 20 هەزار دینار بەرزکرایەوە، بێگوێدانە گوزران و خراپى دۆخى هاوڵاتییان.

لە عێراق 12 مووچە لەساڵى رابردوو دابەشکراوە، بەڵام لەهەرێم تەنها 10 مووچە دراوە و بە بیانووى کورتهێنانى پارە چارەنووسى مووچەى مانگەکانى 11 و 12 بە نادیارى ماوەتەوە و لەگەڵ نەبوونى مووچەش رۆژ بەرۆژ حکومەت بارگرانى زیاتر لەسەر هاوڵاتییان زیاد دەکات و بەشێوەیەک دەستى بۆ بەرزکردنەوەى نرخى پرۆژە خزمەمەتگوزارییەکانى تەندروستى و ئاو کارەبا بردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە شاری دهۆک بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکرا و بەهۆی زۆری کاتژمێرەکانی کارکردنی مۆلیدە ئەهلکییەکان کرێی یەک ئەمپێر گەیشتە 20 هەزار و 250 دینار.

خۆران تەحسین، سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدەکانی هەولێر ڕایگەیاند، نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان ناو شاری هەولێر و دەوروبەری دیاری کرا و بە گوێرەی کاتژمێرەکانی کارکردن و نرخی گازوایل، نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لەناو شاری هەولێر لە نێوان 14 هەزار و 500 بۆ 18 هەزار و 750 دینار دەبێت، ئەوەى ماوەتەوە تا ئێستا لەسلێمانى نرخەکە دیارینەکراوە.

بە پێى دەستەى ئامارى هەرێمى کوردستان لە سەرجەم پارێزگاکانى هەرێم زیاتر لە حەوت هەزار مۆلیدەى ئەهلى هەیە، کە بڕى زیاتر لە پێنج ملیۆن  ئەمپێر کارەبا بەرهەم دێنن.

لە دواى پێکهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پاش ساڵى 1992 ەوە دەیان ملیار دۆلار بۆ کەرتى کارەبا خەرج کراوە، بەڵام لە پاش 33 ساڵ حکومڕانى دەسەڵاتى کوردى نەک دۆخى کارەبا باشتر نەبووە، بەڵکو لە ئێستادا ڕۆژانە هاوڵاتییان تەنها شەش کاتژمێر کارەباى نیشتیمانیان پێ دەدرێت.

لە کاتێکدا ڕۆژانە هەرێمى کوردستان بڕێکى زۆر کارەبا بە ناوچەکانى دیکەى عێراق دەفرۆشێت و ئەوەش وایکردووە ئەو ناوچانەى عێراق ڕۆژانە زیاتر لە 20 کاتژمێر کارەبایان هەبێت و لە هەرێمى کوردستانیش تا دێت پێدانى کاتژمێرەکانى کارەباى نیشتیمانى کەم دەبێتەوە.


  • یەكێتی و پارتی سێیەم كۆبوونەوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەت دەكەن

  • ساڵی ڕابردوو لەكۆی سێ هەزار و 461 كێشەی خێزانی؛ یەکێتی زانایان: هەزار و 340 جیابوونەوە هەبووە

  • مامۆستایانى ناڕازى: بڕیارى بەردەوامى بایکۆتمان نەداوە

  • دەزگای ئاسایش: داخستنی چوار ناوەند له‌ سلێمانی بە بڕیاری عێراق بووە؛ ئه‌وانیش ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه‌

  • گزنگی بەربەیان، داخستنی کۆمپانیاکەمان ڕێگایەکە بۆ زیاتر سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربرین

  • وەزارەتی دارایی هەرێم: هەرکات بەغداد 441 ملیارەکەی نارد دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکەین

  • هاوکاریی هاوپەیمانان گەیشت دەستبەدابەشکردنى دەکرێت

  • نرخى ئەمپیرێک کارەباى موەلیدە کرا بە 20 هەزار دینار

  • ئامارى برینداربوون و گیانلەدەستدان لە ئاهەنگى شەوى سەرى ساڵ راگەیەندرا

سەرەکی