×

2025-01-04 109 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستایانى ناڕازى: بڕیارى بەردەوامى بایکۆتمان نەداوە

ناوەندی هەواڵ

دەستەى مامۆستایانى ناڕازى لەبەرامبەر دواکەتن و پێنەدانى مووچەکانیان لە وادەى دیاریکراوى خۆیدا رایانگەیاند، بڕیارى بایکۆتى بەردەوامان نەداوە و داواش لە کوتلە عەرەبییەکان دەکەن بۆ ئەوەى حکومەتى هەرێم مووچەکانیان زیاتر دوانەخات بەرگریان لێبکەن.

ئەمڕۆ شەممە 4-1-2025، دەستەى مامۆستایانى ناڕازى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بڕیارى بەردەوامى بایکۆتمان نەداوە و لە نوێنەرانى کورد بێهێوابوون و داوایان لە کوتلە عەرەبییەکان دەکەن بەرگرییان لێبکەن.

وەک دەستەکە دەڵێت، لەبەر ئەوەى هیچ پەرلەمانتارێکى کورد ناتوانێت بەرگرى لە مووچەکانیان بکات داوا لە کوتلە عەرەبییەکان دەکەن فشار بکەن بۆ جێبەجێکردنى تەوتینى مووچە  و هەوڵەکانیان بۆئەوەیە بەغدا راستەوخۆ مووچەکانیان پێبدات بەبێ ئەوەى بگاتە دەست بەرپرسانى هەرێم.

جەختدەکەنەوە، لەخەمخۆرییان بۆ کەرتى پەروەردە بڕیارى بایکۆت نادەن چونکە تاقیکردنەوەیان لە پێشە.

لە کۆنگرەکەدا دەستەکە چەند خاڵێکى بۆ ڕاى گشتى خستەڕوو بەم شێوەیە: 

یەکەم :

هیچ کەسێک بەتەنها بۆی نیە بەناوی نوێنەری دەستەی داکۆکیەوە خۆی بناسێنێت ، دەستەی داکۆکی نەلەپێشوودا نەلە ئێستا ونەلەداهاتوو پۆستێکی نیە بەناوی نوێنەرەوە ، بیروڕای دەستە تەنها لەڕێگەی بڵاوکراوەی فەرمی دەستەوە دەبێت کەسەرجەم ئەندامانی دەستە بڵاوی بکەنەوە یان بەکۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەخوێنرێتەوە ، هەر لێدوان ووتەیەک بەدەربێت لەڕای گشتی دەستە و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ، گوزارشت لە دەستەی داکۆکی ناکات ، دوبارەی دەکەینەوە کەس نوێنەری دەستەی داکۆکی نیە .

دووەم

بەناو وەزارەتی دارایی هەرێم دیسان لەحسابکردندا کەوتونەتە هەڵەی زەق وچەواشەکاری ڕای گشتی ،خۆیان دەڵێن سەرجەم شایستەی فەرمانبەران وخانەنیشان وچاودێری کومەڵایەتی بریتیە لە ١١تریلیۆن ٥٧٦ ملیار دینار

هەرخۆیان دەڵێن حکومەتی عێراقی ١٠ تریلیۆن و ٧٥٢ ملیاردیناری ناردوە بۆ تێکڕای ساڵەکە ،ئەگەر ئەو ٤٤٢ ملیارەی هێشتا نەگەیشتوە حساب بکەین کەوابوو حکومەتی عێراقی زیاتر لە ١١ تریلیۆن و ٢٠٠ ملیاری ناردوە لە٢٠٢٤دا

بەناو دارایی هەرێم بێ ئەوەی ئاماژە،بە داهاتی ناوخۆی هەرێم بکات کە ٥ تریلیۆن و٧٦٠ملیار دینارە ، بەبێ باسکردنی پارە وداهاتی ٣٠٠هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی بەقاچاخ فرۆشراو ، دەڵێت گوایە لەداهاتی ناوخۆی هەرێم ٩٦٠ملیار دیناریان بۆ موچە خەرجکردوە تا مانگی ١٠ی ٢٠٢٤
کەوابوو پارەکەی بەغدا لەگەڵ داهاتی ناوخۆی تەنها دوومانگی هەرێم دەکاتە ١٢ تریلیۆن و ١٤٠ملیار دینار، ئەی خێرە بەناو وەزارەتی حساب نەزانی دارایی تا ئێستا ١٠موچەی دابەشکردوە؟!
لەکاتێکدا خۆیان دەڵێن موچەی مانگێک ٩٩٩ملیاری پێویستە ، ئەوەش جێگەی گومانە چونکە مانگ بەمانگ بڕی پارەی موچە زیادی کردووە لەجیاتی ئەوەی کەم بکات ؟
مانگانە فەرمانبەرێکی زۆر خانەنشین دەبن و پلەبەرزکردنەوە ڕاگیراوە و دوو موچەی ساڵی پێشوو نەدراوە؟
ئەی خێرە مانگ بەمانگ پارەی تەرخانکراو بۆ موچە زیاد دەکات!

سێهەم

دەستەی داکۆکی بەئاشکرا پێشتر ڕایگەیاندوە کە دەسەڵاتداران وبانکەکانی هەرێم جێگەی متمانە نین ونابن ، ئێستاش دەستەکەمان داوادەکات کە تاکە چارەسەر دەرهێنانی دەستی پیسی کاربەدەستانی هەرێمە لەموچەی خەڵک و تەوگینکردنی موچەیە لەسەر هەردوو بانکی ڕەشید وڕافیدەین.

چوارەم

 داوا لە حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی دەکەین لەساڵی نوێدا هەڵەکانی ساڵی پێشوو دوبارەنەکەنەوە و لێپرسینەوە لە چەتەکانی هەرێم بکرێت دەربارەی موچەی مانگی ١٢ ی ڕابردوو .

پێنجەم

لەبەرقەناعەتی تەواوی دەستەکەمان کە هیچ پەرلەمانتارێکی کورد ناتوانێت بوێرانە بەرگری لەموچەی دزراومان بکات ، داوا لە پەرلەمانتارە بوێرەکانی فراکسیۆنی حقوق ، سادقون ، بابلیون ، دەوڵەتی یاسا ، حیکمە سەربەخۆکان ، دکتۆر یوسف الکلابی ، مستەفا جەبار سەنەد دەکەین فشاربکەن بۆ جێبەجێکردنی تەوگین کردنی موچە پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی .

شەشەم

هەرچەندە بەناو حکومەتی هەرێم لیستی موچەی مانگی ١١ی پارساڵی ڕاگەیاندوە ، بەڵام هەتا ئەم ساتە موچەی مانگەکانی ١١ و١٢ دابەشنەکراوە و موچەی خەڵک بۆتە بارمتە لەلای دەسەڵاتدارانی هەرێم ،زیاتر لەمانگێک حجزی ئەوپارانەیان کردبوو کەبەغدا ناردبووی.

حەوتەم

 سەرجەم هەوڵەکانمان بۆ تەوگینکردنی موچە و ڕاستەوخۆ دابەشکردنیەتی بێ ئەوەی بگاتە دەستی چەتەکانی هەرێم ، تا چارەسەری کۆتایی دەجەنگین دژی نەوت دز و موچە دز وشاگرد و کلک ودەست وپێوەندەکانیان .

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی
شەممە ٢٠٢٥/١/٤

  • ماكرۆن بۆ ڕۆژئاواى كوردستان: دەستبەردارى کورد نابیین

  • سەنتەرى میترۆ: پێشوازی لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دەكەین

  • لەماوەى یەک ساڵدا زیاتر لە دووهەزار کەس لە دەریاى ناوەڕاستدا خنکاون و بێسەروشوێن بوون

  • هۆکارى دابەشنەکردنى پارەى كارمەندانی سەرسندوقەكانی هەڵبژاردن ئاشکرادەکرێت

  • دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاری ئازادكردنی سلێمان ئەحمەدی دا

  • دەم پارتى داواى کردنەوەى دەرگاکانی ئیمراڵی دەکات

  • ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا: نابێت تاوانەكانی توركیا بەبێ سزا تێپەڕبن

  • یەكێتی و پارتی سێیەم كۆبوونەوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەت دەكەن

  • ساڵی ڕابردوو لەكۆی سێ هەزار و 461 كێشەی خێزانی؛ یەکێتی زانایان: هەزار و 340 جیابوونەوە هەبووە

سەرەکی