2025-01-06
113 جار خوێنراوەتەوە
سەنتەرى میترۆ: پێشوازی لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دەكەین
سەنتەری میترۆلەبارەى دەرکردنى بڕیارى ئازادکردنى رۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پێشوازی لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان دەكات بە هەڵوەشانەوەی بڕیاری سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد و داواش لە دادگاكان دەکات وەك فاكتەرێكی فشار و تۆڵە سەندنەوە لە دژی رۆژنامەنووسان بەكار نەهێنرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاری ئازادكردنی ڕۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەدی دەركر د، دواى ئەوەى بە تۆمەتێکى پارتى ڕۆژی 29ی تەمووزی 2024 لە دادگایەكی سیاسییدا سزای سێ ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپاند.
دەقى راگەیەندراوەکەى سەنتەرى میترۆ...
سەنتەری میترۆ پێشوازی لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان دەكات بە هەڵوەشانەوەی بڕیاری سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد و دەستخۆشی لە تیمی پارێزەرانی دەكات.
نەریمان ئەحمەد، پارێزەری ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، بە سەنتەری میترۆی ووت" بڕیارەكەم خوێندەوە، دادگای پیداچونەوە بڕیاری (ئازادكردن)ـی رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدی دەركردوە " جەختیكردەوە " دەستدەكەین بە رێوشوێنی ئازادكردنی", وتى "دادگا پێداچونەوە هیچ بەڵگەیەك بۆ ئەو تۆمەتباركردنە لەبەردەست نەبووە بۆیە بڕیاری هەڵوەشانەوەی حوكمەكەی داوە"
سلێمان ئەحمەد هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنیوز لە 25ی تشرینی یەكەم لە دەروازەی فیشخابور دوای بەشداری كردنی لە پرسەی باوكی سەردانی ڕۆژئاوای كوردستانی كردبوو، لە كاتی گەڕانەوەیدا بۆ سەر كارەكەی دەسگیركرا، پاش 211 رۆژ ڕێگە بە پارێزەرەكانی درا سەردانی بكەن.
رێكەوتی 29 ی تەموز، لەهۆڵی دادگای دهۆك دانیشتنی دادگایی ئەو رۆژنامەنووسە بەڕێوەچوو، بە ماددەی 1ـی ژمارە 21ـی ساڵی 2003 پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی سێ ساڵ بە تۆمەتی ئەندامبوون لە "پارتی یەكێتی دیموكرات-پەیەدە” سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا و میترۆ رایگەیاند "بڕیارەكە مەرجەكانی دادگایی كردنێكی دادپەروەرانەی تێدا ئامادەنەبووە و داوای هەڵوەشانەوەی بڕیارەكە دەكەین".
سەنتەری میترۆ پێشوازی لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان دەكات و خۆشحاڵە بە هەڵوەشانەوەی بڕیاری سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد و دەستخۆشی لە پارێزەر (نەریمان ئەحمەد) و هاوكارانی لەتیمی پارێزەرانی ئەم كەیسە ( پارێزەر بەشدار حەسەن، پارێزەر رێباز وسو).
میترۆ سەر لەنوێ داوادەكاتەوە كە دادگاكان وەك فاكتەرێكی فشار و تۆڵە سەندنەوە لە دژی رۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان بەكار نەهێنرێت، پێویستە لە كەیسەكانی بڵاوكردنەوە و ئازادی رادەربڕین زەمینە سازی بڕەخسێنرێت بۆ فەراهەم كردنی پرۆسەیەكی دادگایی كردنی دادپەروەرانە.
|