×

2025-01-06 115 جار خوێنراوەتەوە

ماكرۆن بۆ ڕۆژئاواى كوردستان: دەستبەردارى کورد نابیین

سەرۆکی فەرەنسا دڵنیایی دەداتە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان‌ و رایدەگەیەنێت لە سوریا دەستبەردارى کورد نابین و بەوەفا دەبین بەرامبەریان و دەشڵێت، شەڕڤانانى  کورد لە سوریا لەپێناو ى ئازادیدا شەڕیان کردوە و ڕوبەڕوى تیرۆر بونەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 6-1-2025،  ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لەپه‌یامى کۆبونەوەی ساڵانەی باڵیۆزەکانی فەرەنسا رایگەیاند، بەڵێن بێت پشت لەکوردانی سوریا نه‌کەین ‌و هاوسۆزبین لەگەڵیاندا، کوردەکان ڕووبەڕووی گروپە تیرۆریستییەکان، بەتایبەتی داعش بونەتەوە.

وتیشى، فەرەنسا لەپرۆسەی دورمەودای ڕاگوزەری سوریادا یاوەر دەبێت تا سوریایەکی ئازاد و سەروەر کە ڕێز لەفرەچەشنی نەتەوەیی‌ و سیاسی ‌و تائیفی خۆی بگرێت و  دابمەزرێنرێت.

ماکرۆن  لەبارەی شەڕڤانانی کورد لە رۆژئاوای کوردستانیش قسەی کردووە و بە "جەنگاوەرانی ئازادی" ناوی بردوون و جەختیکردەوە، کە فەرەنسا پشت لە "جەنگاوەرانی ئازادیی وەکو کورد ناکات،" کە شەڕی دژی گرووپە تووندئاژۆکان لە سووریا دەکەن.

  • وتەبێژی دەمپارتی: سەردانی ئیمڕاڵی دەکەینەوە

  • شاسوار عەبدولواحید بە نهێنی لەگەڵ بەرپرسێكی توركیا كۆبوەتەوە

  • ئەنجومەنی وەزیران سبەینێ تایبەت بە داواكارییەكانی بەغداد كۆدەبێتەوە

  • شاندێكی تەكنیكی یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆدەبنەوە

  • مەسرور بارزانی دەچێتە توركیا و لەگەڵ هاكان فیدان و ئەردۆغان كۆدەبێتەوە

  • لە حەمرین سەربازێكی هاوپەیمانان كوژرا و دوو سەربازیش برینداربوون

  • ماكرۆن بۆ ڕۆژئاواى كوردستان: دەستبەردارى کورد نابیین

  • سەنتەرى میترۆ: پێشوازی لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دەكەین

  • لەماوەى یەک ساڵدا زیاتر لە دووهەزار کەس لە دەریاى ناوەڕاستدا خنکاون و بێسەروشوێن بوون

سەرەکی