×

2025-01-04 180 جار خوێنراوەتەوە

یەكێتی و پارتی سێیەم كۆبوونەوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەت دەكەن

ناوەندی هەواڵ

یەكێتی و پارتی بڕیارە لەم هەفتەیەدا سێیەم كۆبوونەوە لەبارەی پێكهێنانی كابینەی 10 ی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن.
لە ڕۆژی20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو و تا ئێستاش حكومەتی هەرێم پێكنەهاتووە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند: بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندی حزبەكەمان كە لە رێواز فایەق ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئامانج رەحیم پێكهاتوون لەگەڵ شاندێكی پارتی كۆببنەوە.
وتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر كاراكردنی چۆنێتی پێكەوە كاركردن لەسەر ئاستە جیاجیاكان دەكرێت و باسی خاڵە هاوبەش و ناكۆكەكانی نێوان هەردوولاش دەكرێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە دەشڵێت:" لە كۆبوونەوەی ڕابردووی نێوان حزبەكەمان و پارتی، لە 17ی مانگی رابردوو لە پیرمام بەڕێوەچوو بڕیاردرا دوای سەری ساڵ كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجام بدرێت".
"بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندی حزبەكەمان كە لە رێواز فایەق ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئامانج ڕەحیم پێكهاتوون لەگەڵ شاندێكی پارتی كۆببنەوە". سەعدی پیرە وای وت.
وتیشی:"لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر كاراكردنی چۆنێتی پێكەوە كاركردن لەسەر ئاستە جیاجیاكان دەكرێت و باسی خاڵە هاوبەش و ناكۆكەكانی نێوان هەردوولاش دەكرێت".
بەپێی زانیارییەكانی ئیرادە میدیا، یەكێتی داوای پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ناوخۆی كردووە، بەڵام پارتی ئەوەی ڕەتكردووەتەوە.   

 

  • ماكرۆن بۆ ڕۆژئاواى كوردستان: دەستبەردارى کورد نابیین

  • سەنتەرى میترۆ: پێشوازی لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دەكەین

  • لەماوەى یەک ساڵدا زیاتر لە دووهەزار کەس لە دەریاى ناوەڕاستدا خنکاون و بێسەروشوێن بوون

  • هۆکارى دابەشنەکردنى پارەى كارمەندانی سەرسندوقەكانی هەڵبژاردن ئاشکرادەکرێت

  • دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاری ئازادكردنی سلێمان ئەحمەدی دا

  • دەم پارتى داواى کردنەوەى دەرگاکانی ئیمراڵی دەکات

  • ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا: نابێت تاوانەكانی توركیا بەبێ سزا تێپەڕبن

  • یەكێتی و پارتی سێیەم كۆبوونەوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەت دەكەن

  • ساڵی ڕابردوو لەكۆی سێ هەزار و 461 كێشەی خێزانی؛ یەکێتی زانایان: هەزار و 340 جیابوونەوە هەبووە

سەرەکی