×

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان
2025-01-05 322 جار خوێنراوەتەوە

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا: نابێت تاوانەكانی توركیا بەبێ سزا تێپەڕبن

ناوەندی هەواڵ

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند، هێرشەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكانی بۆسەر پێگەكانی ژێرخانی و كەرتی ژیانیی ئامانجی نانەوەی ئاژاوە و وێرانكردنە، جەختیش دەكاتەوە "نابێت تاوانەكانی داگیركەری توركیا بەبێ سزا و حساب تێپەرێت".

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئیدارەی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا "ڕۆژئاوای كوردستان" ڕایگەیاند:"دەوڵەتی داگیركەری توركیا و گروپە چەكدارەكانی لە بە ئامانجگرتنی پێگەی خزمەتگوزاری و ژێرخانی ناوچەكە بەردەوامن، ئامانج لێی نانەوەی ئاژاوە و تێكشكاندنی بنەماكانی ئارامییە، پەیامێكیشە بۆ گروپە تیرۆریستییەكان و لەپێشیانەوە داعش كە توركیا هەوڵەكانی بۆ گەڕانەوە و زیندووكردنەوەیان بەردەوامە".

"ئەو بە ئامانجگرتنانە بەتایبەتیش لە بەنداوی تشرین و بە ئامانجگرتنی شارەوانی گەل لە جەرنیە و كارگەی شەكری مەسكەنە، هەروەها وێستگەی كارەبا، تاوانكاری ئاشكرا و پێشێلی سەرجەم پەیماننامە و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەكانە كە پەیوەندییان بە لێدانی شوێنە خزمەتگوزارییەكان و ژێرخانی ژیانەوە هەیە". ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا وا دەڵێت.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەشڵێت:"هێرشەكانی توركیا و پشتیوانی بۆ گروپە تیرۆریستییەكان هاوكاتە لەگەڵ هەوڵەكانی گەلی سوریا بۆ بنیاتنانەوەی وڵاتەكە دوای ئەو گۆڕانكارییە مێژووییەی ڕوویدا، جەخت لەوە دەكەینەوە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستی هەبێت بەتایبەتیش ئەو دەوڵەتانەی دەیانەوێت گرژییەكان لە سوریا كەم بكرێتەوە".

بەوتەی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بەهۆی هێرش و تاوانەكانی توركیاوە لە حەسەكە زیاتر لە ملیۆنێك كەس بێئاو بوون ئەویش بەهۆی داگیركاری لە ناوچەی عەلوك لە سەرێكانی، جگە لەهەوڵەكانی لە بەنداوی تشرین بۆ دروستكردنی قەیران و بە ئامانجگرتنی وزە و ئاو".

"سڵاو و ڕێز بۆ سەرجەم هێزە سەربازی و ئەمنییەكان دەنێرین كە هەوڵە ئازایانەكەیان بەردەوامە بۆ شكستپێهێنانی پلانەكانی توركیا و بەكرێگیراوەكانی، بە هەموو توانامانەوە پشتیوانیتان دەكەین، شەهید و بریندارەكانیشمان لەم شەڕە مێژووییەدا بەبیر دەهێنینەوە، هەروەها سوپاسی گەلەكەمان دەكەین لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا كە پشتیوانییەكانیان بەردەوامە بۆتان". ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا وا دەڵێت.

 

  • ماكرۆن بۆ ڕۆژئاواى كوردستان: دەستبەردارى کورد نابیین

  • سەنتەرى میترۆ: پێشوازی لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دەكەین

  • لەماوەى یەک ساڵدا زیاتر لە دووهەزار کەس لە دەریاى ناوەڕاستدا خنکاون و بێسەروشوێن بوون

  • هۆکارى دابەشنەکردنى پارەى كارمەندانی سەرسندوقەكانی هەڵبژاردن ئاشکرادەکرێت

  • دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاری ئازادكردنی سلێمان ئەحمەدی دا

  • دەم پارتى داواى کردنەوەى دەرگاکانی ئیمراڵی دەکات

  • ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا: نابێت تاوانەكانی توركیا بەبێ سزا تێپەڕبن

  • یەكێتی و پارتی سێیەم كۆبوونەوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەت دەكەن

  • ساڵی ڕابردوو لەكۆی سێ هەزار و 461 كێشەی خێزانی؛ یەکێتی زانایان: هەزار و 340 جیابوونەوە هەبووە

سەرەکی