×

2025-01-05 85 جار خوێنراوەتەوە

دەم پارتى داواى کردنەوەى دەرگاکانی ئیمراڵی دەکات

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان دەم پارتی رایگەیاند، دەبێت دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە و تەنها دیدار لەگەڵ ئۆجەلان بەس نییە، دەشڵیت، وەک چۆن خەڵکی کۆبانێ بەرامبەر بە داعش تێکۆشان و بەریان پێگرت، بە هەمان شێوە تێدەکۆشین و کۆبانێ ناکەوێت.

تولای حاتەمئۆگیولاری هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی رایگەیاند، دەبێت دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە و هەلومەرجی جەستەیی بۆ ئۆجەلان دەستەبەر بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت لەپێناو ئاشتی لەسەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێبکۆشێت.

وتیشى، دوای رووخانی رژێمی سوریا دیموکراسی لەو وڵاتە نەچەسپا،  باکور و رۆژهەڵێتی سوریا لەلایەن چەتەکانی بەناو سوپای نەتەوەیی سوریا دەکرێتە ئامانج، ئەوانەی دەیانگوت 'کۆبانێ دەکەوێ و لە ئان و ساتی کەوتندایە' ئێستا جارێکی دیکە گەشاونەوە، چیان پێبکرێت بۆ کەوتنی کۆبانێ دەیکەن. بەڵام وەک چۆن خەڵکی کۆبانێ بەرامبەر بە داعش تێکۆشان و بەریان پێگرت، بە هەمان شێوە تێدەکۆشن و کۆبانێ ناکەوێت ئەمەش دەبێت وانەیەک بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بیخەن.

 

  • ماكرۆن بۆ ڕۆژئاواى كوردستان: دەستبەردارى کورد نابیین

  • سەنتەرى میترۆ: پێشوازی لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دەكەین

  • لەماوەى یەک ساڵدا زیاتر لە دووهەزار کەس لە دەریاى ناوەڕاستدا خنکاون و بێسەروشوێن بوون

  • هۆکارى دابەشنەکردنى پارەى كارمەندانی سەرسندوقەكانی هەڵبژاردن ئاشکرادەکرێت

  • دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاری ئازادكردنی سلێمان ئەحمەدی دا

  • دەم پارتى داواى کردنەوەى دەرگاکانی ئیمراڵی دەکات

  • ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا: نابێت تاوانەكانی توركیا بەبێ سزا تێپەڕبن

  • یەكێتی و پارتی سێیەم كۆبوونەوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەت دەكەن

  • ساڵی ڕابردوو لەكۆی سێ هەزار و 461 كێشەی خێزانی؛ یەکێتی زانایان: هەزار و 340 جیابوونەوە هەبووە

سەرەکی