×

سلێمان ئەحمەد
2025-01-06 810 جار خوێنراوەتەوە

دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاری ئازادكردنی سلێمان ئەحمەدی دا

ناوەندی هەواڵ

دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیاری ئازادكردنی ڕۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەدی دەركر د، پارێزەرێکى سزادراوانى بادینانیش دەڵێت، هیچ کەس ناتوانێت رێگرى لە ئازادکردنى بکات و کۆتاى ئەم هەفتەیە ئازاد دەکرێت.

لە ڕۆژی 25ی تشرینی یەكەمی 2023، پارتی دیموكراتی كوردستان، سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنیوزی لە دەروازەی پیشخابوور ڕفاند، دوای 211 ڕۆژ لە بێسەروشوێن بوونی ڕێگە بە پارێزەرەكانی درا سەردانی بكەن، دواتر بە تۆمەتێكی ناڕەوا پارتی ڕۆژی 29ی تەمووزی 2024 لە دادگایەكی سیاسییدا سزای سێ ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپاند.

بەشدار حەسەن پارێزەری سزادراوانی بادینان بە دەزگاى میدیاى ئیرادەى راگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە سلێمان ئەحمەد ئازاد دەكرێت. دوای ئەوەی مانگی تەموزی ساڵی ڕابردوو دادگای دهۆك بڕیاریدا ڕۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانی بكرێت.

وتیشى، لە ئێستادا چاوەڕوانى دادگاى تێهەڵچوونەکانى دهۆکین بۆئەوەى دۆسیەى ئەو رۆژنامەنوسە ببات و دواتر ئازاد دەکرێت، دواى بڕیارى دەرکردنى ئازادکردنیشى لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان هیچ کەسێک ناتوانێت رێگرى لە ئازادبوونى بکات.

نەریمان ئەحمەد، پارێزەری ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، لەبارەی هەڵگرتنی تۆمەتەكانی سەر سلێمان ئەحمەد زانیاریی نوێی ئاشكرا كرد.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو پارێزەرە، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان، تۆمەتەكانی سەر ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدی هەڵگرتووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دادگای بڕیاری ئیفراجكردنی (ئازادكردن)ـی داوە.

 
 

  • وتەبێژی دەمپارتی: سەردانی ئیمڕاڵی دەکەینەوە

  • شاسوار عەبدولواحید بە نهێنی لەگەڵ بەرپرسێكی توركیا كۆبوەتەوە

  • ئەنجومەنی وەزیران سبەینێ تایبەت بە داواكارییەكانی بەغداد كۆدەبێتەوە

  • شاندێكی تەكنیكی یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆدەبنەوە

  • مەسرور بارزانی دەچێتە توركیا و لەگەڵ هاكان فیدان و ئەردۆغان كۆدەبێتەوە

  • لە حەمرین سەربازێكی هاوپەیمانان كوژرا و دوو سەربازیش برینداربوون

  • ماكرۆن بۆ ڕۆژئاواى كوردستان: دەستبەردارى کورد نابیین

  • سەنتەرى میترۆ: پێشوازی لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دەكەین

  • لەماوەى یەک ساڵدا زیاتر لە دووهەزار کەس لە دەریاى ناوەڕاستدا خنکاون و بێسەروشوێن بوون

سەرەکی