×

2025-01-06 96 جار خوێنراوەتەوە

هۆکارى دابەشنەکردنى پارەى كارمەندانی سەرسندوقەكانی هەڵبژاردن ئاشکرادەکرێت

نزیکەى سێ مانگ بەسەر بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان تێدەپەڕێت، بەڵام تائێستا پارەى سەر سندوقەکانى دەنگدان بۆ ئەو هەڵبژاردنە خەرجنەکراوە، بەرپرسێکى کۆمسیۆنیش لە لقى سلێمانى دەڵێت، تا ئێستا پارەکە نەخراوەتە سەر هەژمارى بانکى پارێزگاکان.

پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 20/10/2024 بەڕێوەچوو كە زیاتر لە 40 هەزار كارمەند بەشدارییان لەبەڕ‌ێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرد، هاوكات كۆمیسیۆن بڕی 150 هەزار دیناری بۆ هەر كارمەندێكی حكومەت دیاریكردووە كە بەشداری لەبەڕ‌ێوەبردنی رۆژی دەنگدناندا كردبێت هاوكات دەرچووی زانكۆو پەیمانگاكان 250 هەزارو فەرمانبەری یەدەگیش بڕی 50 هەزار دینار وەردەگرن، بەڵام تا ئێستا پارەى ئەو کارمەندانە خەرجنەکراوە.

 ئەمڕۆ دووشەممە 6-1-2025، ئامانج عەزیز بەڕێوەبەری نووسینگەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەسلێمانی رایگەیاند "تا ئێستا پارەی كارمەندانی سەرسندوقەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، نەخراوەتە سەر هەژماری بانكی پارێزگاكان و چاوەڕواندەكەین لەم هەفتەیەدا پارەكەمان بۆ بنێردرێت و بەزووترین كات دابەشی بكەین".

وتیشى پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری بانكی TBI كە بانكێكی فیدراڵییەو لەوێشەوە دەخرێتە سەر هەژماری بانكی پارێزگاكان، دواتر لەهەژماری پارێزگاكانەوە دەنێردرێت بۆ بانكەكانی هەرێم، ئێمەش 18 بانكمان لەسنووری سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین دیاریكردووە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی یەكسان و خێرا لەڕێگای لیژنەكەمانەوە بەسەر كارمەندانی كۆمسیۆندا دابەشی بكەین" ئامانج عەزیز وایوت.

بەوتەى بەرپرسەکەى کۆمسیۆن، لەسنووری پارێزگای سلێمانی نزیكەی 14 هەزارو 500 كارمەندی كۆمسیۆنیان هەبووە كەپڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانیان بەڕێوەبردووە.

  • وتەبێژی دەمپارتی: سەردانی ئیمڕاڵی دەکەینەوە

  • شاسوار عەبدولواحید بە نهێنی لەگەڵ بەرپرسێكی توركیا كۆبوەتەوە

  • ئەنجومەنی وەزیران سبەینێ تایبەت بە داواكارییەكانی بەغداد كۆدەبێتەوە

  • شاندێكی تەكنیكی یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆدەبنەوە

  • مەسرور بارزانی دەچێتە توركیا و لەگەڵ هاكان فیدان و ئەردۆغان كۆدەبێتەوە

  • لە حەمرین سەربازێكی هاوپەیمانان كوژرا و دوو سەربازیش برینداربوون

  • ماكرۆن بۆ ڕۆژئاواى كوردستان: دەستبەردارى کورد نابیین

  • سەنتەرى میترۆ: پێشوازی لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دەكەین

  • لەماوەى یەک ساڵدا زیاتر لە دووهەزار کەس لە دەریاى ناوەڕاستدا خنکاون و بێسەروشوێن بوون

سەرەکی