×

2025-01-06 81 جار خوێنراوەتەوە

لەماوەى یەک ساڵدا زیاتر لە دووهەزار کەس لە دەریاى ناوەڕاستدا خنکاون و بێسەروشوێن بوون

ناوەندی هەواڵ

دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى ئاوارە و پەنابەران ئاشکرایدەکات، لە ماوەی ساڵی 2024 دا زیاتر لە دووهەزار کەس لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون و بێسەروشوێن بوون، کە سەدان منداڵ و هەرزەکاریان تێدایە.

ئەمڕۆ دووشەممە 6-1-2025، دەزگاى لوتکە ئامارى گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبوونى کۆچبەرانى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تەنها لە ساڵى رابردوودا دوو هەزار و 200 کەس لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون و بێسەروشوێن بوون، کە سەدان منداڵ و هەرزەکاریان تێدایە.

بەپێی ئامارەکانی بەردەستی دەزگای لوتکە:لە ماوەی ساڵی 2024دا دوو هەزار و 200 کەس لە دەریای ناوەڕاستدا خنکاون و بێسەروشوێن بوون و نزیکەی هەزار و 700 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا سەدان منداڵ و هەرزەکارهەبووە.

بە پێى ئەو زانیاریانەى دەزگاى لوتکە بڵاویکردووتەوە، ئەو ژمارانە دوای ڕووداوێکی نوقمبوونی کەشتیەک لە شەوی سەری ساڵدا دێت، کە تێیدا حەوت کەس ڕزگارکران و نزیکەی 20 کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون، کە ژن و منداڵیشیان تێدایە، کە لە شەوی 31ی کانوونی دووەمی ڕابردوودا کەشتییە بچووکەکە نوقم بووبوون کەکیلۆمەترێک لە کەناراوەکانی لیبیا دوورە. 

لە نێو ڕزگاربوواندا منداڵێکی سوری تەمەن هەشت ساڵان هەبووە، کە بینیویەتی دایکی خنکاوە، منداڵەکە لەگەڵ ڕزگاربووانی دیکەدا گواستراوەتەوە بۆ سەنتەری پێشوازی کۆچبەران لە دورگەی لامپێدوسا کە دوو پیاوی سوری و دوو پیاوی سودانی و دوو پیاوی میسری بوون.

لە هەر پێنج کۆچبەرێک کە لە دەریای ناوەڕاست دەپەڕنەوە، یەکێکیان منداڵی خوار تەمەنی یاسایە و زۆربەیان لە ململانێ توندوتیژەکان و هەژاری هەڵدێن.

  • وتەبێژی دەمپارتی: سەردانی ئیمڕاڵی دەکەینەوە

  • شاسوار عەبدولواحید بە نهێنی لەگەڵ بەرپرسێكی توركیا كۆبوەتەوە

  • ئەنجومەنی وەزیران سبەینێ تایبەت بە داواكارییەكانی بەغداد كۆدەبێتەوە

  • شاندێكی تەكنیكی یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆدەبنەوە

  • مەسرور بارزانی دەچێتە توركیا و لەگەڵ هاكان فیدان و ئەردۆغان كۆدەبێتەوە

  • لە حەمرین سەربازێكی هاوپەیمانان كوژرا و دوو سەربازیش برینداربوون

  • ماكرۆن بۆ ڕۆژئاواى كوردستان: دەستبەردارى کورد نابیین

  • سەنتەرى میترۆ: پێشوازی لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دەكەین

  • لەماوەى یەک ساڵدا زیاتر لە دووهەزار کەس لە دەریاى ناوەڕاستدا خنکاون و بێسەروشوێن بوون

سەرەکی