5   کاتژمێر پێش ئێستا 71 جار خوێنراوەتەوە

محەمەد سلێمان لەسەرۆكی پەرلەمان كشایەوە و یەکێتى پۆستەکە وەردەگرێت

دواى ئەوەى ئەمڕۆ محەمەد سلێمان لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە سەرۆكی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان كشایەوە، ئازاد محەمەد لە فراكسیۆنی یەكێتی، دەبێتە سەرۆكی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان.

لە رۆژى 2-12-2024 یەکەم دانیشتنى پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، کە تیایدا پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد، سەرۆكی كاتیی پەرلەمانی كوردستان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردەوە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، دانیشتنەكە دواخرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22-1-2025، پەرلەمانى کوردستان دەستى بە دانیشتنەکانى کردەوە، بەڵام بەهۆى ئامادەنەبوونى ژمارەى یاسایى  پەرلەمانتاران لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمان سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان لە پشکى نەوەی نوێ دەستی لەکارکێشایەوە.

بە ڕێوەچوونى دانیشتنەکەى ئەمڕۆى پەرلەمان دووەم هەوڵى نەوى نوێ بوو  بۆ دەستپێکردنى دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان، دواى ئەوەى لە هەوڵى یەکەمدا شکستى هێنا.

محەمەد سلێمان سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆى ئەوەى تەنها 26 پەرلەمانتار لەهۆڵی کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان بوون، ئێمە مەبەستمان بوو دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەزویی هەڵبژێردرێت، بەو هۆیەوە دەستلەکارکێشانەوەى خۆمم لەو پۆستە پێشکەش کرد.

وتیشى، وەك نەوەی نوێ بەردەوامدەبین لەخزمەتکردنی خەڵک ‌و جێیان ناهێڵین، لەداهاتودا هەڵوێستی دیکەمان دەبێت".

فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ، بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد سلێمان سەرۆکی کاتیی پەرلەمانیان ڕاگەیاند.

 

  • ئیلهام ئەحمەد: هێرشەکانی تورکیا پێشێلکردنی ئەو ئاگربەستەیە كە ئەمریکا نێوەندگیری دەكات

  • پزیشکانی بێ سنور: نیگەرانین لە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر بەنداوی تیشرین

  • زانکۆی سلێمانی لە چوار بواری سەرەکیدا پلەی یەکەمی سەرئاستی عیراقی بەدەستهێنا

  • دادگای ئیداری عێراق سکاڵاکەى عەرەب و تورکمانەکانى رەتکردەوە

  • محەمەد سلێمان لەسەرۆكی پەرلەمان كشایەوە و یەکێتى پۆستەکە وەردەگرێت

  • ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمرالی دەکاتەوە

  • شەیبانی: بەیەکەوە لەگەڵ کورد وڵاتێک بنیاتدەنێینەوە هەمووان تێیدا ئاسووەبن

  • دەستەی ناوچە كوردستانییەكان: بە ئومێدەوە چاوەڕوانی بەدیهێنانی مافەکانین

  • بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی بەعس هەڵوەشێندرایەوە

سەرەکی