3   کاتژمێر پێش ئێستا 55 جار خوێنراوەتەوە

دادگای ئیداری عێراق سکاڵاکەى عەرەب و تورکمانەکانى رەتکردەوە

دادگای ئیداریی بەغدا سکاڵای بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانیی عەرەبی سەبارەت بە کۆبونەوەکەی هۆتێل رەشید و دروستكی ئیدارەی خۆجێی كەركوك رەتکردەوە، شەرعیەتی بە دانیشتنەکە و ئیدارەی نوێی پارێزگای کەرکوک دا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای ئیداری عێراق ئەو سكاڵایانەى  بەرەی توركمانی و هاوپەیمانی عەرەبی رەتكردەوە کە سەبارەت بە نایاساییبونی كۆبوونەوەكەی هۆتێل رەشید كە تیایدا پارێزگاری كەركوك و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هەڵبژێردران تۆماریان کردبوو.

دادگاکە شەرعیەتی دا بە دانیشتنەکە و ئیدارەی نوێی پارێزگای کەرکوک.

لە  10ی ئاب 2024 لە هۆتێل رەشید لەبەغدا بەبەشداری هەریەك لە فراكسیۆنەكانی (یەكێتیی نیشتمانیی و حزبی شیوعی) و هاوپەیمانی قیادە و فراكسیۆنی عروبە و فراكسیۆنی بابلیۆن، هەریەك لە رێبوار تەها وەك پشكی كورد بە پارێزگاری كەركوك و محەمەد حافز لە پێكهاتەی عەرەبی شارەكە بە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێردران.

لەو کۆبوونەوەیەدا پڕۆسەكە بە دەنگی 9 ئەندامی ئەنجومەنەكە لە كۆی 16 ئەندام یەكلاكرایەوە كە لەرووی یاسایی و نیسابەوە 50+1 و تەواو بووە، هاوكات 7 ئەندامی دیكەش بەشدارییان نەكرد كە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانی تیدابوو.

May be an image of text

May be an image of text

  • ئیلهام ئەحمەد: هێرشەکانی تورکیا پێشێلکردنی ئەو ئاگربەستەیە كە ئەمریکا نێوەندگیری دەكات

  • پزیشکانی بێ سنور: نیگەرانین لە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر بەنداوی تیشرین

  • زانکۆی سلێمانی لە چوار بواری سەرەکیدا پلەی یەکەمی سەرئاستی عیراقی بەدەستهێنا

  • دادگای ئیداری عێراق سکاڵاکەى عەرەب و تورکمانەکانى رەتکردەوە

  • محەمەد سلێمان لەسەرۆكی پەرلەمان كشایەوە و یەکێتى پۆستەکە وەردەگرێت

  • ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمرالی دەکاتەوە

  • شەیبانی: بەیەکەوە لەگەڵ کورد وڵاتێک بنیاتدەنێینەوە هەمووان تێیدا ئاسووەبن

  • دەستەی ناوچە كوردستانییەكان: بە ئومێدەوە چاوەڕوانی بەدیهێنانی مافەکانین

  • بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی بەعس هەڵوەشێندرایەوە

سەرەکی