2025-01-29 242 جار خوێنراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی دارایی عیراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا وەڵامی لێدوانێكی رێباز حەملان بریكاری وەزارەتی دارایی عیراقی داوەتەوە و ڕایگەیاندوە، لێدوانەكانی لەبارەی دواكەوتنی موچە راست نییە. جەختیشكراوەتەوە لەوەش كردووەتەوە، وەزارەتەكەیان هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عیراق مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەكات و هیچ پەیوەندییان بە دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتى دارایى عێراق ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و لە ڕوونکردنەوەکەدا وەڵامى لێدوانەکانى ڕێباز حەملان، بریکارى وەزارەتى دارایى عێراقی لەبارەى دواکەوتنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەداتەوە دەڵیت لێدوانەکانى ناڕاست ونادروستن.

لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایى عێراق دا هاتووە، زیاتر لە ساڵێکە دەمانەوێت بڕیارى دادگاى فیدراڵى لەبارەى تەوتینکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان جێبەجێ بکەین، بەڵام تا ئێستا حکومەتى هەرێمى کوردستان هیچ داتایەکى لەبارەى تەوتینکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان پێشکەشى وەزارەتمان نەکردووە.

باسی لەوەشکردووە: "هۆکارى دواکەوتنى خەرجکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان ئەوەیە تا ئێستا حکومەتى هەرێم ناوى ئەو فەرمانبەرانەى لە لیستى مووچە جیا نەکردووەتەوە کە خانەنشین دەبن و بۆ چارەسەرکردنى بەپەلەى ئەو کێشەیەش وەزارەتمان تیمێکى لە فەرمانبەرانى بەشى بودجە و ژمێریایى نارد بۆ هەرێمى کوردستان و 10 ڕۆژ زیاترە لەگەڵ وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان کار لەسەر جیاکردنەوەى ناوى ئەو کەسانە دەکەن کە خانەنشین دەکرێن.

وەزارەتی دارایی عێراق لەڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵیت"دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە لەبەر ئەوەی ئێمە دەمانەوێت بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبەجێ بکەین بەڵام تائێستا زانیاریی سەبارەت بە تەوتین لە بانکە ئەهلی و حکومییەکان بە ئێمە نەدراوە لای ئێمەش تەوتین بنەمایە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچەی مانگانە نابەستین.

  • مامۆستایانی مانگرتوو سێ ڕۆژە تەنها ئاویان خواردووەتەوە

  • کەنەکە لە بارەى هێرشەکانى تورکیا هۆشداری دەدات و مەترسیەک ئاشکرادەکات

  • دادگای دهۆک سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنوسێکدا سەپاند

  • سودانی: پێویستە هەمواری یاسای بودجە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکرێت

  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

  • سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

  • وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

سەرەکی