2025-01-29 130 جار خوێنراوەتەوە

قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

ناوەندی هەواڵ

دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە دادگای تورکیا سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانیی سێرتدا سەپاند، ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیومی بۆ شارەوانییەکە دانا.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاندووە، بەهۆی سزادانی لەلایەن دادگاوە، بڕیاریانداوە سۆفیا ئاڵاغاش، هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت لە پۆستەکەی دووربخەنەوە و کەمال کزڵکایا، والی سێرت وەک بریکاری سەرۆکی شارەوانی دابنێن.

دوای جێبەجێکردنی بڕیاری دانانی قەیوم بۆ شارەوانی سێرت، ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییان چوونە بەردەم بینای شارەوانی و هێزە ئەمنییەکان لە دەوروبەری بینای شارەوانیی بڵاوەیان پێکراوە.

دوای دانانی قەیوم ئاڵای دەوڵەتی تورکیا لەسەر شارەوانییەکە هەڵکراوەو گەلیش دژی دانانی قەیوم ڕوویان لە بەردەم شارەوانییەکە کردووە بەلام هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ڕێگە  نادەن کەس بچێتە ناو بینای شارەوانی.

ڕۆژی سێشەممە 28ی کانوونی دووەمی 2025، دادگای پێنجەمی سزا قورسەکانی دیاربەکر، لە حەوتەم دانیشتنی دۆسیەکەیدا، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ سۆفیا ئاڵاغاش، هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت دەرکرد.

دانیشتنەکەی دوێنێی دادگا بەبێ ئامادەبوونی ئاڵاغاش بەڕێوەچوو، لەبری ئەوە پارێزەرەکانی و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی پارتی دەم ئامادەبوون. دادگا بە زۆرینەی دەنگی دەستەی دادوەران سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاند.

لە هەڵبژاردنی شارەوەنییەکانی 31ی ئازاری 2024دا، سۆفیا ئاڵاغاش، وەک کاندیدی دەم پارتی ڕێژەی 49.6%ی دەنگەکانی پارێزگاکەی بەدەستهێنابوو، بە هاوسەرۆکی شارەوانی سێرت هەڵبژێردرا.

لەدوای هەڵبژاردنی 31ی ئازاری 2024 تا ئێستا، 10 سەرۆک شارەوانی دووخراونەتەوە و قەیوم لە جێگەیان دانراوە، کە هەشتیان سەر بە پارتی دەم و دووانیان سەر بە جەهەپە بوون.

ئەو شارەوانییانەی دەم پارتی کە قەیوم لە جێگەیان  دانراوە بریتیین لە شارەوانییەکانی جۆلەمێرگ، مێردین، ئێلهـ، دەرسیم، خەلفەتی، ئاکدەنیز، باخچەسەرای و سێرت.

  • مامۆستایانی مانگرتوو سێ ڕۆژە تەنها ئاویان خواردووەتەوە

  • کەنەکە لە بارەى هێرشەکانى تورکیا هۆشداری دەدات و مەترسیەک ئاشکرادەکات

  • دادگای دهۆک سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنوسێکدا سەپاند

  • سودانی: پێویستە هەمواری یاسای بودجە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکرێت

  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

  • سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

  • وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

سەرەکی