2025-01-29 197 جار خوێنراوەتەوە

سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

ناوەندی هەواڵ

سۆران عومەر،ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابوری عێراق ئامادەیی هەردوو بانکی ڕەشید و ڕافیدەینی نیشانداوە بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ئێستا هەردوو بانکەکە ئامادەن.

سۆران عومەر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: "داوام لە وەزارەتی دارایی عێراق کرد کاتێک لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەساڵی 2025 کێشەی تیادا نامێنێت لیستەکان ڕەوانەی بانکی رەشید و ڕافیدەین بکات بۆ تەوتين".

باسی لەوەشکردووە، وەزارەتی دارایی لە 20ی ئەم مانگە بەنووسراوی ژمارە 268 وەڵامی هەردوو بانکی رەشید و ڕافیدەین هاوپێچ دەکات.

دەشڵێت، بانکی ڕەشید بەنووسراوی ژمارە (373 لە 19-1- 2025)ڕایانگەیاندووە ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چاوەڕێین گرێبەستی نێوان بانکەکەمان و فەرمانگەکانی پەیوەندیدار بکرێت.

بەوتەی سۆران عومەر، بانکەکە وتویەتی، کاتێک شەش زانیاری فەرمانبەرمان پێ بگات لەڕێی ئەپێکی تایبەت بە بانکەوە لە مۆبایلەوە کارتی بانکی تەوتين کارادەکرێت، بۆ دابەشکردنیش دەتوانرێت لەڕێی لقی بانکە ئەهلییەکان و دەروازەکانەوە مووچەکە وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بانکی ڕافیدەین بەنوسراوی ژمارە (3/1/128 لە 19/1/2025) ئاماژە بەوە دەکات ئامادەن بۆ تەوتينی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەرکردنی ماستەرکارتی جیهانی و کارتی ناوخۆیی و وەرگرتنی مووچە لەڕێی بانکە ئەهلیە ڕێپێدراوەکان.

  • مامۆستایانی مانگرتوو سێ ڕۆژە تەنها ئاویان خواردووەتەوە

  • کەنەکە لە بارەى هێرشەکانى تورکیا هۆشداری دەدات و مەترسیەک ئاشکرادەکات

  • دادگای دهۆک سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنوسێکدا سەپاند

  • سودانی: پێویستە هەمواری یاسای بودجە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکرێت

  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

  • سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

  • وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

سەرەکی