2025-01-29 179 جار خوێنراوەتەوە

هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند، ئاڵنگاریی سیاسی و دارایی رێگرن لە پرۆسەى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە و  بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەکە کۆتایی بێت.

بەختیار محەممەد، ئەمینداری گشتیی هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند، هەرچەندە بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ پڕۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکانى پێشمەرگە کۆتایی بێت، بەڵام کاتێک دێینە سەر پراکتیک ئەوا ڕێکارە کردەییەکەی ماوە.

وتیشى، ئاڵنگاری دارایی، سیاسیی، لۆجستی، پڕۆفیشناڵی دێنە پێش، بەڵام چارەسەرکردنیان مەحاڵ نییە و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنیان بەردەوامە.

هاوکات ئەمریکا هۆشدارى بە بەرپرسانى هەرێم و وەزارتى پێشمەرگە داووە، کەتا کۆتایى ئەمساڵ و سەرەتاى ساڵى 2026 هێزەکان یەکبگرنەوە و کۆتایى بە پرۆسەى یەکگرتنەوەى پێشمەرگە بێنن.

لەماوەى رابردوودا هاوپەیمانان و وەزارەتى پێشمەرگە بە هاوبەشى پرۆژەیەکى 35 خاڵیان بۆ یەکخستنەوەو رێخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگەى هەرێم داڕشت، تائێستا چەند لیوایەکی پیشمەرگە رێکخراون وبەشێک لە خاڵەکانى دیکەى پرۆژەکە جێبەجێ نەکراون.

  • مامۆستایانی مانگرتوو سێ ڕۆژە تەنها ئاویان خواردووەتەوە

  • کەنەکە لە بارەى هێرشەکانى تورکیا هۆشداری دەدات و مەترسیەک ئاشکرادەکات

  • دادگای دهۆک سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر ڕۆژنامەنوسێکدا سەپاند

  • سودانی: پێویستە هەمواری یاسای بودجە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکرێت

  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

  • سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

  • وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

سەرەکی