2025-04-15 174 جار خوێنراوەتەوە

نوخشە ناسیح: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەرهەمی یەكگرتوویی لایەنە كوردییەكانە

ناوەندی هەواڵ

دوای ئەوەی دوێنی پەرلەمانی عێراق، دەنگی بە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دا ، بەرپرسانی ئیدارەی هەڵەبجەش ڕایدەگەیەنن "بەرهەمی یەكگرتوویی لایەنە كوردییەكان لە بەغدا بەرهەمەکەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بوو.

نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە بە وەكالەت، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی بەڕۆژنامەنوسانی ڕایگەیاند "هاوڵاتییانی هەڵەبجە بەبۆنەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە وەك 19م پارێزگای عێراق، پیرۆزباییمان ئاراستەی سەرجەم دانیشتووانی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزوور و كەسوكاری شەهیدان دەكەین".

وتیشی "بە پێویستی دەزانین سوپاس و دەستخۆشییمان ئاڕاستەی هەریەك لە بەڕێزان، سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكایەتی پەرلەمان و پەرلەمانی عێراق و سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان بكەین، هەروەها سوپاس و دەستخۆشییمان بۆ هەموو ئەو لایەنانەی پاڵپشت بوون بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.

خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین پاش چاوەڕوانییەكی زۆر، بە پاڵپشتی هەموو لایەك پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پەسەند كرا، ستایشی زۆرمان بۆ ئەم قۆناغە گرنگە هەیە، داوا لە خوای گەورە دەكەین ئاسایش و ئارامیی و هەلی كار و بووژانەوەی بەدوا دابێت.

  • دەستەى ژینگەى هەرێم بانگەوازێک لە هاوڵاتییان دەکات

  • نێچیرڤان بارزانی داوای كاراكردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كات

  • نۆیەمین دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

  • خانەنشینانی سەربازی دژی خەرجنەکردنی دەرماڵەکانیان گردبونەوە

  • كۆبونه‌وه‌ى پارتى‌و یه‌كێتیى كۆتاییهات ‌و ڕاگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌ش بڵاوكرایه‌وه‌

  • نوخشە ناسیح: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەرهەمی یەكگرتوویی لایەنە كوردییەكانە

  • یەكێتی و پارتی بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێ كۆدەبنەوە

  • کەسوکاری ئەنفالکراوان داوای دادگاییکردنی جاش و موستەشارەکان دەکەن

  • پارتى لەڕێگەى تورکیاوە نەوتى بە قاچاغ براو بە ئیسرائیل دەفرۆشێت و پەرلەمانتارێکیش وردەکارییەکانى ئاشکرایدەکات

سەرەکی