5   کاتژمێر پێش ئێستا 77 جار خوێنراوەتەوە

نۆیەمین دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

ناوەندی هەواڵ

ئەمڕۆ نۆیەمین دیداری  سلێمانی بەڕێوەدەچێت و بەشێکی زۆری سەرکردە و بەرپرسانى ناوخۆیی و نێودەوڵەتى بەشدار دەبن و وتەکانیان پێشکەش دەکەن.

رۆژانی 16 و 17ی نیسانی 2025 نۆیەمین “دیداری سلێمانی” لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەرێوەدەچێت و تیایدا گرنگترین ئاڵنگاریی گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و جیهان تاوتوێدەکرێت و بابەتی سەرەکی دیدارەکەی ئەمساڵیش “ئاشتیی ناوچەکەیە.”

دیداری سلێمانی، میوانداریی سەركردە و بیرمەند و بڕیاربەدەستانی سیاسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا، ئەمریكا و هەموو جیهان دەكات، کە سەرۆكی وڵاتان، دیپلۆماتكاران، لێپرسراوانی باڵا، ئەكادیمی و شیكەرەوەی دامەزراوە سیاسی و هزرییە پێشەنگەكان بەشداریی تیادا دەكەن.

دیداری سلێمانی بۆ ئەمساڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییە دیارەكاندا دەبەسترێت، لە نێویاندا؛ چاتم هاوس، پەیمانگای ئیتاڵی بۆ كاروباری نێودەوڵەتی (IAI)، پەیمانگای عیسام فارس لە زانکۆی ئەمریکیی بەیروت، دامەزراوەی سەدە و گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی.

لەدیدارەکەدا هەریەک محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەند وەزیرێکی حکومەتی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و چەند وەزیرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەبن.

هەر بەپێی بەرنامەی کاری دیداری سلێمانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە، محەمەد حەسان، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و دکتۆر بەرهەم ساڵح، دامەزرێنەری زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی، ئامادەبن.

  • دەستەى ژینگەى هەرێم بانگەوازێک لە هاوڵاتییان دەکات

  • نێچیرڤان بارزانی داوای كاراكردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كات

  • نۆیەمین دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

  • خانەنشینانی سەربازی دژی خەرجنەکردنی دەرماڵەکانیان گردبونەوە

  • كۆبونه‌وه‌ى پارتى‌و یه‌كێتیى كۆتاییهات ‌و ڕاگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌ش بڵاوكرایه‌وه‌

  • نوخشە ناسیح: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بەرهەمی یەكگرتوویی لایەنە كوردییەكانە

  • یەكێتی و پارتی بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێ كۆدەبنەوە

  • کەسوکاری ئەنفالکراوان داوای دادگاییکردنی جاش و موستەشارەکان دەکەن

  • پارتى لەڕێگەى تورکیاوە نەوتى بە قاچاغ براو بە ئیسرائیل دەفرۆشێت و پەرلەمانتارێکیش وردەکارییەکانى ئاشکرایدەکات

سەرەکی