2025-04-15 474 جار خوێنراوەتەوە

یەكێتی و پارتی بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێ كۆدەبنەوە

ناوەندی هەواڵ

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشەممە، 15ی نیسانی2025، هه‌ردو شاندی یه‌كێتی و پارتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ تایبه‌ت به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم له‌ پیرمام ئه‌نجامبده‌ن و تاوتوێی هه‌نگاوه‌ كۆتاییه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌كه‌ بكه‌ن.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی میدیای "ئیرادە"، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ شاندی باڵای یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بنه‌وه‌ و كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ پیرمام ده‌بێت و تاوتوێی دواین هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م ده‌كرێت.

دوای گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هێڵه‌ گشتیه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان یه‌كێتی و پارتیدا، باس له‌ شێوازی دابەشکردنی پشكه‌كانی هه‌ردولا له‌حكومه‌ت بكرێت.

پێشتر، دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌توانین هه‌نگاوێكی دیكه‌ بنێین و له‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت نزیكده‌بینه‌وه‌ و زۆر نزیكین له‌ گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتن.

  • سوپای ئیسرائیل: بە 50 فڕۆکەی جەنگی هێرشمانکردە سەر ئێران

  • پژاک : حدکا و کۆمەڵە بە دوورخستنەوەیان لە "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" تۆمەتبار دەکات

  • ئەنجوومەنی باڵای دادوەری: هیچ بڕیارێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرنەچووە

  • رۆژنامەنووسێک بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

  • ڕۆژنامەی تایمز: کچەزای حەسەن بەننا لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەتان دادگایی دەکرێت

  • جێگرەوەی لاریجانی؛ محەمەد باقر زولقەدر كێیە؟

  • وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌؛ 28ی ئەم مانگە بڕیار لەسەر چارەنووسی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن دەدات

  • ئیسرائیل شەوێكی قورسی بەڕێكرد

  • نمونەی جوتیارەکە لەنێوان زاگرۆس هیواو ئەبووبەکر کاروانی دا

سەرەکی