برایان ویڵسن له‌گه‌ڵ دوو شه‌ڕڤانى یه‌په‌گه‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستان
2025-08-30 6209 جار خوێنراوەتەوە

له‌ساتى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر لاله‌زاره‌وه‌ تائێستا ئه‌مریكیه‌ك بێسه‌روشوێنه‌

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ ئاشكرایكردوه‌، لەهێرشی هێزەکانی یەکێتیی بۆسەر لالەزار، هاوڵاتییەکی ئەمریکی كه‌ سه‌ربازێكى خانه‌نشینكراوه‌ بێسەروشوێنه‌و تائێستا کەس نازانێت لەکوێیە.

سلێمان موحسین، وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ ئاشكرایكردوه‌، "ئەمڕۆ بەرەی گەل نوسراویان بۆ هێناوین، داوای ئاشکراکردنی ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییە دەکەن کە لەهێرشی هێزەکانی یەکێتیدا بۆسەر لالەزار دیارنەماوە".

وه‌كو باسیكردوه‌، "لەهێرشی هێزەکانی یەکێتیی بۆسەر لالەزار، هاوڵاتییەکی ئەمریکی بەناوی برایان ویڵسن کە ڕاهێنانی بەهێزەکانی دوپشک کردوە، دیارنەماوە، بەرەی گەل-یش داوای ئاشکراکانی چارەنوسی ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییە دەکات".

برایان ویڵسن، خەڵکی ویلایەتی ئۆھایۆی ئەمریکایەو سەربازێکی خانەنشینكراوه‌ لەهێزی ئاسمانی ئەمریکاو لەئۆپراسیۆنەکانی ئەمریکا لەمیانی گەردەلولی بیابان دژی هێزەکانی ڕژێمی پێشوی عێراق شەڕیکردوە.

لەساڵی 2014شدا كاتێك داعش په‌لامارى ڕۆژئاواى كوردستانیداوه‌، خۆى گه‌یاندوه‌ته‌ ئه‌و به‌شه‌ى كوردستان‌و شانبه‌شانى شه‌ڕڤانانى یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌ ڕوبەڕوی داعش شەڕیکردوە.

  • 160 هه‌زار هاوڵاتى هه‌رێم بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

  • ئۆجه‌لان: دەرگای سەردەمێکی نوێ له‌جێگەی شەڕو وێرانکاریی كراوه‌ته‌وه‌

  • كوژانه‌وه‌ى گشتیى له‌كاره‌باى هه‌رێم ڕوو ده‌دات

  • پریشكى شه‌ڕه‌ گه‌وره‌كه‌ به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت؟

  • سەرۆكوەزیرانى پێشوى فەلەستین: كورد پشتگیریى ئیسرائیل ناكات

  • بەغدا موچەى مانگى حوزەیرانى فەرمانبەرانى هەرێمى نارد

  • له‌ساتى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر لاله‌زاره‌وه‌ تائێستا ئه‌مریكیه‌ك بێسه‌روشوێنه‌

  • له‌پێنجشه‌ممه‌وه‌ كوژراون.. ئه‌مڕۆ حوسیه‌كان دانیان پێدانا

  • نه‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریى ده‌دات

سەرەکی