12   کاتژمێر پێش ئێستا 1618 جار خوێنراوەتەوە

كوژانه‌وه‌ى گشتیى له‌كاره‌باى هه‌رێم ڕوو ده‌دات

وەزارەتی کارەبای حكومه‌تى هەرێم هاوبەشانی كارەبا ئاگاداردەكاتەوە، لەهەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی‌و دهۆک، تاقیکردنەوەیەکی تایبەت بەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانیدا ئەنجامدەدرێت.

ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ نوسیویه‌تى، "ئەم پڕۆسەیە کارێکی ئاسایی‌و ساڵانەیەو بڕیارە لەسەرەتای مانگی ئەیلول لەپارێزگای هەولێرەوە دەستپێبکات، بۆ هەر پارێزگایەک، دوو ڕۆژ بۆ تاقیکردنەوەکان دیاریکراوە".

وەزارەته‌كه‌ هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، لەوانەیە لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا، کارەبا بەشێوەیەکی کاتیی ببڕێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئامانجی سەرەکی ئەم تاقیکردنەوەیە دۆزینەوەی ئەو کێشەو لاوازییانەیە کە لەتۆڕەکانی گواستنەوەو دابەشکردنی کارەبادا هەن، تاوەکو لەداهاتودا بتوانرێت باشتر بکرێن.

  • 160 هه‌زار هاوڵاتى هه‌رێم بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

  • ئۆجه‌لان: دەرگای سەردەمێکی نوێ له‌جێگەی شەڕو وێرانکاریی كراوه‌ته‌وه‌

  • كوژانه‌وه‌ى گشتیى له‌كاره‌باى هه‌رێم ڕوو ده‌دات

  • پریشكى شه‌ڕه‌ گه‌وره‌كه‌ به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت؟

  • سەرۆكوەزیرانى پێشوى فەلەستین: كورد پشتگیریى ئیسرائیل ناكات

  • بەغدا موچەى مانگى حوزەیرانى فەرمانبەرانى هەرێمى نارد

  • له‌ساتى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر لاله‌زاره‌وه‌ تائێستا ئه‌مریكیه‌ك بێسه‌روشوێنه‌

  • له‌پێنجشه‌ممه‌وه‌ كوژراون.. ئه‌مڕۆ حوسیه‌كان دانیان پێدانا

  • نه‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریى ده‌دات

سەرەکی