12   کاتژمێر پێش ئێستا 2463 جار خوێنراوەتەوە

160 هه‌زار هاوڵاتى هه‌رێم بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاشكرایكردوه‌، ئه‌مساڵ له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق 160 هه‌زار هاوڵاتى بۆ یه‌كه‌مجاریانه‌ به‌شداریى ده‌كه‌ن.

بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لەکۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەکۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "تائێستا 3 ملیۆن‌و 96 ھەزار كەس بایۆمەتری كردوە".

دەشڵێت، "نزیكەی 160 ھەزار كەس لەھەرێمی كوردستان بۆ یەكەمجار بەشداریی لەھەڵبژاردنەكان دەكەن".

به‌وته‌ى نەبەرد عومەر، "لەدوای 15ی مانگی ئەیلولەوە نزیکەی 388 هەزار کارتی دەنگدان تەواو دەبێت‌و هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن‌و وەریبگرنەوە".

ڕۆژى 9ى 4ى 2025، نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڵاویکرده‌وه‌، ئەنجومەنی وەزیران بەزۆرینەی دەنگ، 11ى 11ى ئه‌مساڵى بۆ به‌ڕێوه‌چونى هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد.

  • 160 هه‌زار هاوڵاتى هه‌رێم بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

  • ئۆجه‌لان: دەرگای سەردەمێکی نوێ له‌جێگەی شەڕو وێرانکاریی كراوه‌ته‌وه‌

  • كوژانه‌وه‌ى گشتیى له‌كاره‌باى هه‌رێم ڕوو ده‌دات

  • پریشكى شه‌ڕه‌ گه‌وره‌كه‌ به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت؟

  • سەرۆكوەزیرانى پێشوى فەلەستین: كورد پشتگیریى ئیسرائیل ناكات

  • بەغدا موچەى مانگى حوزەیرانى فەرمانبەرانى هەرێمى نارد

  • له‌ساتى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر لاله‌زاره‌وه‌ تائێستا ئه‌مریكیه‌ك بێسه‌روشوێنه‌

  • له‌پێنجشه‌ممه‌وه‌ كوژراون.. ئه‌مڕۆ حوسیه‌كان دانیان پێدانا

  • نه‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریى ده‌دات

سەرەکی