19   کاتژمێر پێش ئێستا 7813 جار خوێنراوەتەوە

بەغدا موچەى مانگى حوزەیرانى فەرمانبەرانى هەرێمى نارد

 

ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق لە رێى نوسراوێكى فەرمییەوە بڕى 690 ملیار دیناری خستە سەر هەژمارى وەزارەتی دارایی هەرێم و چاوەڕوان دەكرێت وەزارەتەكە بە نوسراوێكى تر بڕى نزیكەى 300 ملیارى تر رەوانە بكات.

بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، نوسراوەكە لە وەزارەتى دارایى عێراقەوە بۆ لقى هەولێرى بانكى ناوەندى نێردراوەو لەوێشەوە بڕى پارەكە دەخرێتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى هەرێم.

 ئیرادە ئەوەشى زانیوە كە بڕى ئەو 300 ملیارەى تر كە پێشبینى دەكرێت بە زوترین كات رەوانە بكرێت، پارەى موچەى خانەنشینان و خاوەن پێداویستى تایبەتە.

جێى ئاماژەیە رۆژى پێنچ شەممەى رابردو، هەرێم بڕى 120 ملیار دینارى وەك داهاتى نانەوتیى مانگى حوزەیران رەوانەى هەژمارى بانكیى وەزارەتى دارایى عێراق كردبو، كە سەرجەمى بڕى پارەكەش بەشێوەى كاش بو نەك ئاڵوگۆڕى بانكیى.

پێشتر بەرپرسانى هەرێم رایانگەیاندبو، هەركاتێك پارەكە بگات بەپەلە خشتەى موچە بڵاودەكرێتەوەو لە ماوەى سێ رۆژدا موچەى سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دابەشدەكرێت، بەڵام بەهۆى دوبارەبونەوەى بەردەوامى ئەو لێدوانە ناڕاستانە، موچەخۆرانى كوردستان هیچ متمانەیەكیان بە وتەى هیچ بەرپرسێك نەماوە.

  • 160 هه‌زار هاوڵاتى هه‌رێم بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

  • ئۆجه‌لان: دەرگای سەردەمێکی نوێ له‌جێگەی شەڕو وێرانکاریی كراوه‌ته‌وه‌

  • كوژانه‌وه‌ى گشتیى له‌كاره‌باى هه‌رێم ڕوو ده‌دات

  • پریشكى شه‌ڕه‌ گه‌وره‌كه‌ به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت؟

  • سەرۆكوەزیرانى پێشوى فەلەستین: كورد پشتگیریى ئیسرائیل ناكات

  • بەغدا موچەى مانگى حوزەیرانى فەرمانبەرانى هەرێمى نارد

  • له‌ساتى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر لاله‌زاره‌وه‌ تائێستا ئه‌مریكیه‌ك بێسه‌روشوێنه‌

  • له‌پێنجشه‌ممه‌وه‌ كوژراون.. ئه‌مڕۆ حوسیه‌كان دانیان پێدانا

  • نه‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریى ده‌دات

سەرەکی