18   کاتژمێر پێش ئێستا 1536 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكوەزیرانى پێشوى فەلەستین: كورد پشتگیریى ئیسرائیل ناكات

 

پاش بەشداریكردنى لە کۆنفرانسی هاوپەیمانانی سۆسیال دیموکراتى وڵاتانی عەرەبی لە شارى سلێمانى، دکتۆر محـمد ئەشتییە، سەرۆکوەزیرانی پێشوی فەلەستین، ستایشی هەرێمی کوردستانی کرد و ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە کورد پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئیسرائیل هەیە.

سەرۆکوەزیرانی پێشوی فەلەستین لە میانی بەشداریكردنى لە بەرنامەی کاروباری عێراق لەگەڵ فائیق ئێزدی-ى پێشكەشكار، جەختی لەوە کردەوە کە فەلەستین لە دڵی هەمو کوردێکدایەو ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمڕۆ قێزەونترین شێوەی جینۆساید لە دژی گەلەکەیان لە کەرتی غەززە دەکرێت، ئەمە جگە لە هێرشی نیشتەجێبوەكانى کەرتی ڕۆژئاوا.

دکتۆر محـمد ئەشتییە، ئەوەشى خستەڕو كە ئامادەکارییەکان بۆ لەشکرکێشییەکی تەواو بۆ سەر شاری غەززە، کە زیاتر لە نیو ملیۆن کەسی تێدایە، لە ئارادایە و تا ئێستاش زیاتر لە 100 هەزار کەس لەو كەرتەدا شەهیدبون "بەوتەى خۆى".

سەرۆکوەزیرانی پێشووی فەلەستین وتیشى: زیاتر لە 200 هەزار کەس بریندارن و  نزیکەی 400 هەزار یەکەی نیشتەجێبونیش لەناوچون، لەکاتێکدا شارەکانی باشور و باکوری کەرتی غەززە لەسەر ڕوی زەوی سڕاونەتەوە.

  • 160 هه‌زار هاوڵاتى هه‌رێم بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

  • ئۆجه‌لان: دەرگای سەردەمێکی نوێ له‌جێگەی شەڕو وێرانکاریی كراوه‌ته‌وه‌

  • كوژانه‌وه‌ى گشتیى له‌كاره‌باى هه‌رێم ڕوو ده‌دات

  • پریشكى شه‌ڕه‌ گه‌وره‌كه‌ به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت؟

  • سەرۆكوەزیرانى پێشوى فەلەستین: كورد پشتگیریى ئیسرائیل ناكات

  • بەغدا موچەى مانگى حوزەیرانى فەرمانبەرانى هەرێمى نارد

  • له‌ساتى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر لاله‌زاره‌وه‌ تائێستا ئه‌مریكیه‌ك بێسه‌روشوێنه‌

  • له‌پێنجشه‌ممه‌وه‌ كوژراون.. ئه‌مڕۆ حوسیه‌كان دانیان پێدانا

  • نه‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریى ده‌دات

سەرەکی