12   کاتژمێر پێش ئێستا 2251 جار خوێنراوەتەوە

پریشكى شه‌ڕه‌ گه‌وره‌كه‌ به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت؟

سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە هۆشداریده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دواخستنی هەڵبژاردنی داهاتوو هیچ بنەمایەکی نییە، چونکە دەبێتە هۆی قەیرانی سیاسیی‌و دەستوریی، ده‌شڵێت:"هاوکات، ئەنجامدانی لە کاتی خۆی گەرەنتی بۆ داهاتووی عێراق دەکات".

ڕۆژى 11ى 11ى ئه‌مساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام چاودێرانى سیاسیى پێیانوایه‌، له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا جه‌نگێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌نێوان ئێران‌و ئیسرائیل ڕوبدات.

هه‌روه‌ك باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، پێشبینیدەکرێت لەماوەی داهاتودا، ئیسرائیل بەهاوکاریی ئەمریکا هێرشبکاتەسەر پێگەی گروپە چەکدارەکان ئەگەر یاسای دەستەی حەشدی شەعبی پەسەندبکرێت‌و مەترسیی ئەوە هەیە، عێراقیش پریشكى شه‌ڕه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كه‌ى به‌ربكه‌وێت، هه‌ربۆیه‌ جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌، ئەگەر یەکێک لەم ئەگەرانە ڕوبدەن، بەئەگەرێکی زۆره‌وه‌ هەڵبژاردن دوادەخرێت.

عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە لەکۆبونەوەی ڕەوتەکەیدا ڕایگەیاند، هەر دواخستنێک ئەگەری ئەوەی هەیە کە دەرگا بەڕوی قەیرانە سیاسییەکاندا بکاتەوەو شەرعییەتی دامەزراوە دەستورییەکان تێکبدات، لەکاتێکدا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە لەچوارچێوەی کاتی یاساییدا ڕاگه‌یاندوه‌.

حه‌كیم داوای لەگەنجان کردوه‌، بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشداریی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکەن‌و گوێ بەو دەنگانە نەگرن کە هەوڵی بێئومێدکردنیان دەدەن یان متمانەی دەنگدەران بەپرۆسەی هەڵبژاردن تێکدەدەن.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، هەفتەی ڕابردوو، نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشوترو سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا وتى، "هەڵبژاردن هەلومەرج‌و پرەنسیپی خۆی هەیەو هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراقیش لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت‌و به‌هیچ شێوەیەک گۆڕانكاریی تیاداناكرێت، ئەگەر دوابخرێت پڕۆسەی سیاسی هەرەسدەهێنت‌و پەرلەمان‌و حکومەت ڕەوایەتییان نامێنێت".

  • 160 هه‌زار هاوڵاتى هه‌رێم بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

  • ئۆجه‌لان: دەرگای سەردەمێکی نوێ له‌جێگەی شەڕو وێرانکاریی كراوه‌ته‌وه‌

  • كوژانه‌وه‌ى گشتیى له‌كاره‌باى هه‌رێم ڕوو ده‌دات

  • پریشكى شه‌ڕه‌ گه‌وره‌كه‌ به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت؟

  • سەرۆكوەزیرانى پێشوى فەلەستین: كورد پشتگیریى ئیسرائیل ناكات

  • بەغدا موچەى مانگى حوزەیرانى فەرمانبەرانى هەرێمى نارد

  • له‌ساتى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر لاله‌زاره‌وه‌ تائێستا ئه‌مریكیه‌ك بێسه‌روشوێنه‌

  • له‌پێنجشه‌ممه‌وه‌ كوژراون.. ئه‌مڕۆ حوسیه‌كان دانیان پێدانا

  • نه‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریى ده‌دات

سەرەکی