12   کاتژمێر پێش ئێستا 2960 جار خوێنراوەتەوە

ئۆجه‌لان: دەرگای سەردەمێکی نوێ له‌جێگەی شەڕو وێرانکاریی كراوه‌ته‌وه‌

سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌زیندانى ئیمراڵیه‌وه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت:"لەتورکیاو لەسەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەرگای سەردەمێکی نوێ کراوەتەوە، تاوەکو ژیانی ئاشتییانەو دیموکراسی جێگەی شەڕو وێرانکاریی بگرێتەوە".

عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەبۆنەی یه‌كی ئەیلول ڕۆژی جیهانیی ئاشتییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە، ئۆجەلاندا ڕایگه‌یاندوه‌، "بانگەوازەکەمان بۆ ئاشتیی‌و چارەسەری دیموکراسی، هەنگاوێکی سیاسیی ئاسایی نییە، بەڵکو هەنگاوێکی ستراتیژیی‌و قۆناغێکی مێژوییە".

عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان نوسیویه‌تى، "هەم لەتورکیاو هەم لەسەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەرگای سەردەمێکی نوێ کراوەتەوە، تاوەکو ژیانی ئاشتییانەو دیموکراسی جێگەی شەڕو وێرانکاریی بگرێتەوە، ئەمە تەنها داخوازییەک نییە، بەڵکو ڕاستییەکی بەرجەستەیەو پێویستە بەهەلی بەهێزو هەنگاوی پراکتیکی بەدیبهێنرێت".

ئه‌وه‌شى وت، "ئاشتییەکی ڕاستەقینە، تەنها بەبێدەنگکردنی چەک‌و کۆتاییهاتنی شەڕو پێکدادان، بەدینایەت، هەر کاتێک ئازادی، دیموکراسیی‌و دادپەروەریی هەموو بوارەکانی ژیانی گرتەوە، ئەوکات ئاشتییەکی ڕاستەقینە دێتەدی".

هاوکات سه‌رۆكى پەکەکە، داوا لەهه‌ردوو گەلی کوردو تورک دەکات، خاوەنداریی ئەو ئەرکە مێژوییە بکەن، هەروەها ڕێپێوانی ئاشتیی‌و ئازادیی فراوانتر بکەن.

لەکۆتایی پەیامەکەیدا ئۆجەلاندا ده‌ڵێت:"لەو بڕوایەدام، هەموان لەجدییەت‌و هەستیاریی ئەم قۆناغە تێدەگەن‌و ڕەچاوی دەکەن‌و بەڕۆحییەتێکی ئاشتیخوازانەوە هەنگاو دەنێن".

ڕۆژى 28ى ئه‌م مانگه‌، شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی، لەبارەی دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان ڕایگەیاندبوو، ئۆجەلان هەڵسەنگاندنێکی گشتگیری بۆ قۆناغەکانی پرۆسەی ئاشتیی‌و بارودۆخی ئێستای پرۆسەکە کردوە.

ئۆجەلان بەشاندەکەی ڕاگه‌یاندبوو، "بەوردی پرۆسەی ئاشتیی بەڕێوەبراوە بۆ ئەوەی بگاتە ئەم ئاستەی ئێستا، هەروەها بەردەوام ئامانجیان بوە ئەوەی لەتوانایاندایە بیکەن بۆ کۆتاییهێنان بەقۆناغێکی پڕ لەئازار". 

  • 160 هه‌زار هاوڵاتى هه‌رێم بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداریى له‌هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

  • ئۆجه‌لان: دەرگای سەردەمێکی نوێ له‌جێگەی شەڕو وێرانکاریی كراوه‌ته‌وه‌

  • كوژانه‌وه‌ى گشتیى له‌كاره‌باى هه‌رێم ڕوو ده‌دات

  • پریشكى شه‌ڕه‌ گه‌وره‌كه‌ به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت؟

  • سەرۆكوەزیرانى پێشوى فەلەستین: كورد پشتگیریى ئیسرائیل ناكات

  • بەغدا موچەى مانگى حوزەیرانى فەرمانبەرانى هەرێمى نارد

  • له‌ساتى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر لاله‌زاره‌وه‌ تائێستا ئه‌مریكیه‌ك بێسه‌روشوێنه‌

  • له‌پێنجشه‌ممه‌وه‌ كوژراون.. ئه‌مڕۆ حوسیه‌كان دانیان پێدانا

  • نه‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریى ده‌دات

سەرەکی