3   کاتژمێر پێش ئێستا 7083 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانى..یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی پەرستاران بەردەوامە

 

پاش ئەوەى رۆژى هەینى لە شارى سلێمانى یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتی بۆ پەرستاران و پسپۆڕانی تەندروستی دەستیپێکرد، هاوكات ئەمڕۆ شەممە دوەمین و دوا رۆژى كۆڕبەندەكەیەو بە چەند چالاكییەكیش كۆتایى پێدەهێنرێت.

لەمبارەیەوە هاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لە لێدوانێكى رۆژنامەوانیى دا دوپاتیكردەوە، کۆڕبەندەکە یەکەم کۆڕبەندە لە جۆری خۆی لە عێراق و بۆ ماوەی دو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لە درێژەى لێدوانەكەى دا ڕایگەیاند، کۆڕبەندەکە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگاری سلێمانی و زانکۆی سلێمانی و ڕێکخراوی "ئایتۆك" و سەندیکای پیشە تەندروستییەکان بەڕێوەدەچێت.

سەبارەت بە کارنامەی کۆڕبەندەکەش، هاوژین عوسمان ئەوەى خستەڕو كە لەماوەی کۆڕبەندەکەدا هەشت سیمینار بەڕێوەدەچێت، چواریان رۆژى هەینى پێشكەشكران و ئەوانى تریش ئەمڕۆ شەممە لە دوەم رۆژ و کۆتا ڕۆژی كۆڕبەندەكەدا بەڕێوەدەچن، هاوكات لە درێژەى چالاكییەكانیش دا 15 وۆرکشۆپ پێشكەشدەكرێن.

ناوبراو لە كۆتایى لێدوانەكەى دا ئاماژەى بەوەشكرد كە ئامانج لە بەستنی ئەو کۆڕبەندە گفتوگۆکردنە لەسەر لەسەرجەم ئەو گرفت و کەموکوڕییانەی کە کەرتی تەندروستی بەدەستییەوە دەناڵێنێت و دواتریش پێشنیاری چارەسەری پێویست بۆیان دەخرێتەڕو.

بەپێى زانیارییەكانى ئیرادە، پێشنیارى چارەسەرەكان بەشێوەی ڕاسپاردە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرزدەكرێتەوە، تا لەوێوە بڕیارى پێویستیان لەبارەوە بدرێت.

  • سلێمانى..یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی پەرستاران بەردەوامە

  • 33 كاتژمێر دواى تاوانه‌كه‌ بكوژى کیرک ده‌ستگیركرا

  • زه‌نگى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سلێمانى لێدرا

  • نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی سوریا هۆشداری بە شەرع دەدات

  • دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین پەسەندکرا

  • باخچەلی: ئەحمەد تورک بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی کاری کردووە، پێویستە بگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی

  • توركه‌كان مۆبایلى وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیلیان هاككرد

  • كه‌ركوك... كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕویداو دوو برا كوژران

  • حكومه‌تى عێراق به‌فه‌رمى له‌باره‌ى ئه‌و گروپه‌ى كچه‌ ئیسرائیلیه‌كه‌ى ڕفاند هاته‌ده‌نگ

سەرەکی