ئەنەکەسە و ئەحمەد شەرع
2   کاتژمێر پێش ئێستا 256 جار خوێنراوەتەوە

پارتى خه‌ریكى چییه‌... درزێك له‌ڕۆژئاوا خه‌ریكه‌ ماڵوێرانى به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت

ئیرادە میدیا

ئەنەکەسە (باڵه‌ سیاسییه‌كه‌ى پارتى له‌ڕۆژئاواى كوردستان)، دژی بڕیاری کۆنفرانسی یەکڕیزی ڕۆژئاوا، لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆده‌بێتەوە.

دوابەدوای وتەکانی هاکان فیدان کە وتی، جگە لەهەسەدەو یەپەگە لەسوریا هەندێک لایەنی کوردی دۆستمانن، ئاشکرابوو کە ئەنەکەسە بەنیازه‌ جارێکی تر پشت لەکۆنفڕانسی یەکڕیزیی بکات‌و بەتەنها بچێتە دیمه‌شق‌و لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆببێته‌وه‌.

هەوڵەکانی تورکیا بۆ ئاژاوەنانەوەو دەستپێکی شەڕێکی تر لەسوریاو بەتایبەتی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا چڕتربوەتەوەو هەرجارەو لەڕێگەی گروپگەلی نزیک لەخۆیەوە هەوڵی ئاژاوە دەنێتەوە.

هەر لەچوارچێوەی هەمان پیلانگێڕیی حکومەتی ڕاگوزەر بانگهێشتنامەی کۆبونەوەی بۆ هەندێک لەئەندامانی ئەنەکەسە ناردوەو شاندی کوردی داوایانکرد کە ئەندامانی ئەنەکەسە بەتەنها نەڕۆن، بەڵام ئەندامەکانی ئەنەکەسە بڕیاریانداوە بچنە دیمەشق.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە "ئەحمەد شەرع" سەرۆکی حکومەتی ڕاگوزەری سوریا، نامەیەکی بۆ چەند بەرپرسێکی ئەنەکەسە ناردوەو بانگهێشتی دیمەشقى کردون بۆ کۆبونەوە.

بەرپرسانی ئەنەکەسە پشتڕاستیانکردەوە کە نامەکەیان پێگەیشتوەو بیر لەوەدەکەنەوە بچنە دیمەشق.

سلێمان ئۆسۆ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنەکەسە لەوبارەیەوە زانیاریی ئاشكراكردوه‌و ڕایگەیاندوە، کە نامەکەیان پێگەیشتوە.

وتوشیه‌تى، ئەوان ئەمە بەئەرێنی دەبینن، کە کۆبونەوەکە گرنگە، هەربۆیەش لەوێ دەبن، بەڵام هێشتا کاتی کۆبونەوەکە نادیارە.

ئۆسۆ باسى له‌وه‌شكردوه‌، بڕیارەکانی کۆنفرانسی یەکڕیزیی‌و هەڵوێستی کوردی كه‌ له‌26ى نیسانى 2025 به‌ڕێوه‌چوو، بۆ ئەوان گرنگن، بەڵام نەچون بۆ دیمەشقیش هەڵەیە.


لەکۆنفرانسی یەکڕیزیی‌و هەڵوێستی کوردی کە سەرجەم پارتە کوردییەکان لەڕۆژئاواو سوریا بەشدارییان تێداکرد، بڕیاردرا شاندێکی هاوبەش پێکبهێنرێت‌و لەڕێگەی ئەو شاندەیەوە پرسی کورد لەگەڵ دیمەشق تاووتوێبکرێت.

لەبارەی ئه‌و نامه‌یه‌ى بۆ ئه‌نه‌سه‌كه‌ چوه‌، پەروین یوسف ئەندامی شاندەکەو هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) ڕایگەیاندوە، لەگەڵ ئەنەکەسە کۆبونەتەوەو وتی، ئێمە ڕامانگەیاند کە بڕیاری چون بۆ دیمەشق دەبوو لەلایەن شاندەکەوە بدرایە، بڕیارێکی تاکلایەنە قبوڵناکرێت، کەس نابێت لەخۆیەوە بڕیاربدات، ئێمە دژی هەنگاوێکی لەو شێوەیەین.

  • عێراقییەكان بۆ فرۆشتن.. لە ڤاگنەرەوە بۆ گروپى مافیایى

  • پارتى خه‌ریكى چییه‌... درزێك له‌ڕۆژئاوا خه‌ریكه‌ ماڵوێرانى به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت

  • كورد لە ئیجەو لیبیا بە دو شێوازى جیاواز دەخنكێت

  • ئەمڕۆ قەتەرو سبەی تورکیا.. ئیسرائیل دژی تیرۆر دەجەنگێت

  • لوتکەی شەنگەهای..هاوسەنگیی هێز یان دیمەنێکی ڕەمزیی؟

  • 11ى سێپتامبەر چۆن رویدا و كێ لەپشت هێرشەكانەوە بو؟

  • ئەمریكا چۆن دەڕوانێتە ناكۆكییەكانى نێوان هەرێم و بەغدا؟

  • ئایا ئیسرائیل سیناریۆی دەوحە لە بەغدا دوبارە دەکاتەوە؟

  • ئه‌و كچه‌ ئیسرائیلیه‌ى خه‌ریكبوو به‌ڵایه‌كى گه‌وره‌ به‌سه‌ر عێراق بهێنێ ئازادكرا

سەرەکی