2   کاتژمێر پێش ئێستا 8189 جار خوێنراوەتەوە

له‌ناوچه‌ هه‌ستیاره‌كه‌ى به‌غدا ئه‌مریكا درۆنێكى له‌سه‌ر بیناى دادگاى فیدراڵى خسته‌خواره‌وه‌

به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا، درۆنێکى لەناوچەی سەوزی بەغدا خسته‌خواره‌وه‌، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداش هاته‌ده‌نگ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و درۆنه‌ ته‌نها بۆ وێنه‌گرتن بوه‌ نه‌ك كارى دوژمنكارانه‌".

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت، "ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی لەدەوروبەری ناوچەی سەوز خراوه‌ته‌خوارەوە، بریتییە لە(درۆن)ێک کە تەنها به‌مەبەستی وێنەگرتن به‌كارده‌هێنرێت".

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتوه‌، "داوا لەسەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن ده‌كه‌ین کە وردبین بن لەگواستنەوەی زانیارییەکان‌و دوربكه‌ونه‌وه‌ لەدەنگۆکان".

پێشتر سەرچاوەکی ئەمنیی ڕایگه‌یاندبوو، فڕۆکەکە هیچ مادەیەکی تەقەمەنی هەڵنەگرتبوو و دوای کاراکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، لەسەر بینای دادگای فیدراڵی خرایە خوارەوە.

  • کێشەی نەشتەرگەریی‌و دەرمان لەپارێزگای سلێمانی چارەسەرکرا

  • بۆچى ئه‌وه‌ى شه‌رع‌و عه‌بدى واژۆیان كرد جێبه‌جێنه‌كرا؟ هه‌موشت ئاشكرابوو

  • عه‌بادى خۆى یه‌كلاكرده‌وه‌.. "بایكۆت ناكه‌ین‌و سودانى كاندیدمانه‌"

  • له‌ناوچه‌ هه‌ستیاره‌كه‌ى به‌غدا ئه‌مریكا درۆنێكى له‌سه‌ر بیناى دادگاى فیدراڵى خسته‌خواره‌وه‌

  • پارتى هێرشێكى توند ده‌كاته‌سه‌ر عێراق

  • بۆمبێكى چێنراو سوپاى عێراقى كرده‌ ئامانج‌ و قوربانییه‌كى زۆر هه‌یه‌

  • سلێمانى..یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی پەرستاران بەردەوامە

  • 33 كاتژمێر دواى تاوانه‌كه‌ بكوژى کیرک ده‌ستگیركرا

  • زه‌نگى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سلێمانى لێدرا

سەرەکی