هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی
3   کاتژمێر پێش ئێستا 3644 جار خوێنراوەتەوە

پارتى هێرشێكى توند ده‌كاته‌سه‌ر عێراق

ناوەندی هەواڵ

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی هێرشێكى توند ده‌كاته‌سه‌ر حكومه‌تى عێراق‌و به‌وڵاتى بێ یاساو دادگا ناوى ده‌بات‌و ده‌ڵێت، "عێراق پێویستی بەیاساو دادگا هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی میلیشیاو لەیاسا دەرچوه‌كان".

هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (ناشناڵ) وتى، "عێراق دەرفەتێکی زێڕینی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێت، ئێستا دۆخی ئەمنی لەتەواوی عێراق باشترەو هێرشی تیرۆریستی کەمتر بوەتەوە، بۆیە دەتوانێت وەبەرهێنەری بیانی ڕابکێشێت".

به‌وته‌ى زێباری، "دۆخی عێراق هاندەر بوە بۆ کۆمپانیاکانی ئەمریکا بەتایبەتی لەبواری نەوت، بێنە عێراق‌و وەبەرهێنان بکەن".

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ى پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌، "سەبارەت بەهێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمیش، حکومەتی عێراق نیازێکی پاکی هەیەو لێکۆڵینەوەی کردوە، بەڵام دوای تەواوبونی لێکۆڵینەوەکان، بکەرانی هێرشە درۆنییەکانی ئاشکرانەکردوە".

ئه‌وه‌شى وتوه‌، "عێراق لەهەموو شتێک زیاتر، پێویستی بەژینگەیەکی باش‌و ئارام هەیە بۆ وەبەرهێنەران، هەروەها پێویستی بەیاساو دادگا هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی میلیشیاو لەیاسا دەرچوەکان".

  • کێشەی نەشتەرگەریی‌و دەرمان لەپارێزگای سلێمانی چارەسەرکرا

  • بۆچى ئه‌وه‌ى شه‌رع‌و عه‌بدى واژۆیان كرد جێبه‌جێنه‌كرا؟ هه‌موشت ئاشكرابوو

  • عه‌بادى خۆى یه‌كلاكرده‌وه‌.. "بایكۆت ناكه‌ین‌و سودانى كاندیدمانه‌"

  • له‌ناوچه‌ هه‌ستیاره‌كه‌ى به‌غدا ئه‌مریكا درۆنێكى له‌سه‌ر بیناى دادگاى فیدراڵى خسته‌خواره‌وه‌

  • پارتى هێرشێكى توند ده‌كاته‌سه‌ر عێراق

  • بۆمبێكى چێنراو سوپاى عێراقى كرده‌ ئامانج‌ و قوربانییه‌كى زۆر هه‌یه‌

  • سلێمانى..یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی پەرستاران بەردەوامە

  • 33 كاتژمێر دواى تاوانه‌كه‌ بكوژى کیرک ده‌ستگیركرا

  • زه‌نگى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سلێمانى لێدرا

سەرەکی