2   کاتژمێر پێش ئێستا 5435 جار خوێنراوەتەوە

لامه‌ركه‌زیى.. ده‌رفه‌تێك بۆ سیستمێكى سه‌قامگیر.. هۆشدارییه‌ك بۆ شه‌رع

به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتى گۆڤارێكى ئه‌مریكى، وەرگرتنی مۆدێلێکی لامەرکەزیی، دەرفەتێکە بۆ بونیادنانی سیستەمێکی سیاسی سەقامگیر لەسوریا.

گۆڤاره‌كه‌ نوسیویه‌تى، پاراستنی یەکڕیزیی سوریاو ڕێگریکردن لەداڕمانی سوریا، پێویستی بەڕەچاوکردنی جددی هەیە بۆ وەرگرتنی مۆدێلێکی لامەرکەزیی کە ڕەنگدانەوەی فرەچەشنی کۆمەڵایەتی سوریا بێت.

گۆڤاری (نیولاینز)ی ئەمریکی نوسیویەتی، قۆناغی ئێستا لەسوریا، نوێنەرایەتی دەرفەتێک دەکات بۆ سەرکردایەتی نوێ بۆ بونیادنانی دەوڵەتێک کە توانای لەباوەشگرتنی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی هەبێت، لەڕێگەی سیستەمێکه‌وه‌ کە ببێتە هۆی بەشداریکردنی کاریگەر لەداڕشتنی داهاتوی وڵاتدا.

ئه‌وه‌شى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، پاراستنی یەکێتیی سوریاو ڕێگریکردن لەداڕمانی سوریا، پێویستی بەڕەچاوکردنی جددی هەیە بۆ وەرگرتنی مۆدێلێکی لامەرکەزیی کە ڕەنگدانەوەی فرەچەشنی کۆمەڵایەتی سوریا بێت.

هەروەها داوای پێداچونەوە بەجاڕنامەی دەستوری كردوه‌ (واته‌ ده‌ستورى نوێى سوریا) کە لەمانگی ئاداری ساڵی ڕابردودا پەسەندکرا وەک بناغەیەک.

گۆڤاره‌كه‌ ده‌ڵێت، ده‌بێت شه‌رع‌و حكومه‌ته‌كه‌ى، ده‌ستورێكى نوێ بۆ سوریا دابڕێژنه‌وه‌ كه‌ بنەمای بەشداریکردن بچەسپێنێت‌و دیدگایەکی ڕون بۆ لامەرکەزییەت دابڕێژێت.

گۆڤارەکە داواشیکردوە، پێداچونەوە بەدەستورەکانی پێشوی سوریا بکرێت بۆ دەرهێنانی ئەو توخمانەی کە دەتوانن بنەمایەک بۆ سیستەمێکی سیاسی گشتگیرو سەقامگیر پێکبهێنن کە لەسەر بنەمای پەرلەمان‌و حکومەتە خۆجێیەکان بونیادبنرێت کە هەر هەرێمێک پلەیەک لەئۆتۆنۆمی دەبەخشێت‌و لەهەمانکاتدا یەکێتیی وڵاتەکە دەپارێزێت.

هەروەها جەختی لەپێویستی واشنتۆن کردوه‌ته‌وه‌ بۆ پاڵپشتیکردنی ئەم مۆدێلە بەپێشکەشکردنی پاڵپشتیی سیاسی‌و تەکنیکی‌و دارایی.

جەختی لەوەشکردوه‌ته‌وه‌، لامەرکەزیی بەمانای دابەشبون نییە، بەڵکو نوێنەرایەتی میکانیزمێک دەکات بۆ گەیشتن بەنوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە بۆ پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی سوریا.

ئه‌م ڕاپۆرته‌ له‌كاتێكدایه‌، گه‌لى كورد له‌ڕۆژئاواى كوردستان له‌ده‌ستپێكى حكومه‌تى نوێى سوریاو ڕوخانى به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌، جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر، كاركردن به‌لامه‌ركه‌زیه‌ت له‌سوریادا، به‌ڵام تائێستا حكومه‌ته‌كه‌ى شه‌رع ملى نه‌داوه‌ بۆ ئه‌و داواكارییه‌ى گه‌لى كورد.

  • لامه‌ركه‌زیى.. ده‌رفه‌تێك بۆ سیستمێكى سه‌قامگیر.. هۆشدارییه‌ك بۆ شه‌رع

  • یه‌كه‌م زه‌نگى هێرش له‌ته‌لئه‌بیبه‌وه‌.. ئیسرائیل زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات

  • عێراقییەكان بۆ فرۆشتن.. لە ڤاگنەرەوە بۆ گروپى مافیایى

  • پارتى خه‌ریكى چییه‌... درزێك له‌ڕۆژئاوا خه‌ریكه‌ ماڵوێرانى به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت

  • كورد لە ئیجەو لیبیا بە دو شێوازى جیاواز دەخنكێت

  • ئەمڕۆ قەتەرو سبەی تورکیا.. ئیسرائیل دژی تیرۆر دەجەنگێت

  • لوتکەی شەنگەهای..هاوسەنگیی هێز یان دیمەنێکی ڕەمزیی؟

  • 11ى سێپتامبەر چۆن رویدا و كێ لەپشت هێرشەكانەوە بو؟

  • ئەمریكا چۆن دەڕوانێتە ناكۆكییەكانى نێوان هەرێم و بەغدا؟

سەرەکی