2   کاتژمێر پێش ئێستا 15138 جار خوێنراوەتەوە

عه‌بادى خۆى یه‌كلاكرده‌وه‌.. "بایكۆت ناكه‌ین‌و سودانى كاندیدمانه‌"

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوترى عێراق‌و سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بایكۆت ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وپه‌ڕیى پشتیوانی لەویلایه‌تێكى دیكه‌ى سودانى ده‌كه‌ین له‌حوكمڕانیى عێراقدا".

بڕیارە ڕۆژى 11ى 11ى ئه‌مساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ئێستا بۆ هەڵبژاردنەکە خۆی کاندیدکردوەو هاوپەیمانی نەسر-یش به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عەبادی، پاڵپشتی بۆ سودانی‌و لیستەکەی دەربڕیوە.

حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر ده‌ڵێت، "هاوپەیمانیی نەسر بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی نەکردوە، تەنها کاندیدی بەناوی هاوپەیمانیەتییەکە نییە، بەڵام هەندێک لەئەندامانمان وەک بەشێک لەهاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت کە عەممار حەکیم سەرۆکایەتیی دەکات بەشداریی لەهەڵبژاردنەکاندا دەکەن، ئێمەش بەدەنگ پشتگیریان دەکەین".

ڕایگه‌یاند، "هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت، نزیکین لەئاراستەکانی سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و پشتیوانیدەکەین جارێکی دیکە ببێتەوە به‌سەرۆک وەزیران".

عەبادی جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "سودانی یەکەم سەرۆک وەزیرانە لەناوخۆی عێراقەوە، نەک لەدەرەوەی وڵاتەوە هاتبێتەوە، وردە وردە بۆ ئەم پۆستە بەرزبوەوە، لەقائیمقامیەت بۆ پارێزگار، پاشان وەزیر پێشئەوەی ببێتە ئەندامی پەرلەمان‌و دواجاریش بوو بەسەرۆک وەزیران".

هاوپەیمانیی نەسر لەکۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ئاشكرایكردبوو، کە بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو ناکات، لەبری ئەوە پشتیوانی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی بەسەرۆکایەوتیی عەممار حەکیم دەکات.

سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێن، "هۆکاری بەشدارینەکردنی هاوپه‌یمانیه‌كه‌ى عه‌بادى بۆ ئه‌وه‌ دەگەڕێتەوە، كه‌ له‌هه‌ڵبژاردندا سامانی گشتیی بۆ بەرژەوەندیی تایبەت به‌كارده‌هێنرێت‌و هیچ ڕێگرییه‌كیش لەکڕینی دەنگ‌و دەستوەردانی دەرەکی ناكرێت".

  • کێشەی نەشتەرگەریی‌و دەرمان لەپارێزگای سلێمانی چارەسەرکرا

  • بۆچى ئه‌وه‌ى شه‌رع‌و عه‌بدى واژۆیان كرد جێبه‌جێنه‌كرا؟ هه‌موشت ئاشكرابوو

  • عه‌بادى خۆى یه‌كلاكرده‌وه‌.. "بایكۆت ناكه‌ین‌و سودانى كاندیدمانه‌"

  • له‌ناوچه‌ هه‌ستیاره‌كه‌ى به‌غدا ئه‌مریكا درۆنێكى له‌سه‌ر بیناى دادگاى فیدراڵى خسته‌خواره‌وه‌

  • پارتى هێرشێكى توند ده‌كاته‌سه‌ر عێراق

  • بۆمبێكى چێنراو سوپاى عێراقى كرده‌ ئامانج‌ و قوربانییه‌كى زۆر هه‌یه‌

  • سلێمانى..یەکەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی پەرستاران بەردەوامە

  • 33 كاتژمێر دواى تاوانه‌كه‌ بكوژى کیرک ده‌ستگیركرا

  • زه‌نگى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سلێمانى لێدرا

سەرەکی