2   کاتژمێر پێش ئێستا 49 جار خوێنراوەتەوە

ساڵى داهاتوو چى ڕوو ده‌دات.. گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌یه‌

ناوەندی هەواڵ

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى وه‌زیرێكى حكومه‌ته‌كه‌ى سودانى ئاشكرایكرد، ساڵى داهاتوو، عێراق ماڵئاوایى له‌سیستمى (واى فاى ـ Wi Fi) ده‌كات‌و به‌ته‌واوى كێبڵى فایبه‌ر ئۆپتیك جێگه‌ى ده‌گرێته‌وه‌.

هەیام یاسری وەزیری پەیوەندییەکانی حكومه‌تى عێراق باسى له‌وه‌كردوه‌، تا ساڵی ئایندە، لەسەرتاسه‌رى عێراقدا ئینتەرنێت دەبێت بەکێبڵی فایبەر ئۆپتیک‌و جێگەی وای فای "Wi-Fi" دەگرێتەوە.

به‌وته‌ى وه‌زیره‌كه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى سودانى، لەساڵی ئایندەوە کێبڵی فایبەر ئۆپتیک جێگەی وای فای لەسەرتاسەری عێراقدا دەگرێتەوە.

ده‌شڵێت:"فایبەر ئۆپتیک زۆر خێراترو باشترە لەوای فای‌و نرخەکەشی زۆر گونجاوەو هەوڵیشدەدەین باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بەهاوڵاتییان بکەن له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق".

یاسرى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، داخستنی وای فای، بەواتای داخستنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت نییە، وەک ئه‌وه‌ى وا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، بەڵکو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت باشتر بکرێن له‌وه‌ى هه‌یه‌، چونکە وه‌كو وتویه‌تى، "کێبڵی فایبەر ئۆپتیک، زۆر خێراترو باشترە لەچاو وای فایدا".

ئه‌وه‌شى وتوه‌، لەئێستادا وەزارەتەکەیان دەستیکردوە بەلابردنی خزمەتگوزاری وای فای‌و ئەو شوێنانەی کە کێبڵی فایبەر ئۆپتیکیان تێدایە، خزمەتگوزاری وای فای تێدا وەستێندراوە، پلانه‌كه‌ش وایه‌، ساڵی داهاتوو بەتەواوی واى فاى کۆتایدێت‌و بەکارهێنانی کێبڵی فایبەر ئۆپتیک بەتەواوی پەسەند دەکرێت.

  • كونسوڵى به‌ریتانیا ده‌چێته‌ زیندانى كانى گۆمه‌و سه‌ردانى لاهور شێخ جه‌نگى ده‌كات

  • ئۆلاجه‌ن پارتێكى نوێ داده‌مه‌زرێنێت

  • ساڵى داهاتوو چى ڕوو ده‌دات.. گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌یه‌

  • ئۆجه‌لان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانى سوریا ده‌كات

  • هۆشداریی لەکارەساتێكى مرۆیی له‌عێراق دەدرێت

  • ناوى كارمه‌ندانى سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان بڵاوكرایه‌وه‌

  • هه‌ر كه‌س كارتى ده‌نگدان بكڕێته‌وه‌ چى به‌سه‌ر دێت؟

  • هەسەدە: ئەم بەیانییە هێزەكانمان كەوتنە بەر هێرشى دیمەشق

  • زەنگى بایكۆت سەرجەم سێكتەرەكانى حكومەت ئیفلیج دەكات

سەرەکی