3   کاتژمێر پێش ئێستا 3644 جار خوێنراوەتەوە

ئۆلاجه‌ن پارتێكى نوێ داده‌مه‌زرێنێت

ڕۆژنامەنوسێکی تورک زانیارییه‌كى گرنگ له‌باره‌ى پلانێكى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئۆجه‌لان پارتێكى نوێ له‌توركیا داده‌مه‌زرێنێت‌و سه‌رۆكى داهاتوى ئه‌و پارته‌ نوێیه‌ش ده‌میرتاش نابێت، به‌ڵكو بوڵدانه‌".

سەدات بۆزکورت ڕۆژنامەنوسی دیارى تورکیا ئاشكرایكردوه‌، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) خۆی ئامادەدەکات بۆ دامەزراندنی پارتێکی نوێی سیاسیی كه‌ ناوى توركیا له‌ناو پارته‌كه‌دا هه‌یه‌.

به‌وته‌ى سه‌دات، "عەبدوڵڵا ئۆجەلان خۆی بەرنامەی حزبەکە دەنوسێت‌و پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیمراڵی‌و پەرلەمانتاری هەدەپە دەکاتە سەرۆکی ئەو پارتەو هەروەها دەم پارتی دادەخرێت".

ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه‌، "هەدەپە داناخرێت، بەڵام لەئەگەری ئازادبونی سەڵاحەدین دەمیرتاش، دەم پارتی دادەخرێت، بەمەش چالاکی سیاسیی لەباکوری کوردستان دەچێتە قۆناغێکی نوێوە".

تائێستا هیچ کەسێکی نزیک لەئۆجەلان یاخود بەرپرسانی دەم پارتی، زانیاری یان ڕونکردنەوەیان لەسەر ئەو زانیاریانه‌ نه‌داوه‌ كه‌ سه‌دات ئاشكرایكردوه‌.

  • هه‌ولێرو به‌غدا به‌ئۆنلاین كۆبونه‌وه‌.. هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ى ڕاده‌ستى به‌غدا ده‌كات‌و مه‌رجى هه‌یه‌

  • كونسوڵى به‌ریتانیا ده‌چێته‌ زیندانى كانى گۆمه‌و سه‌ردانى لاهور شێخ جه‌نگى ده‌كات

  • ئۆلاجه‌ن پارتێكى نوێ داده‌مه‌زرێنێت

  • ساڵى داهاتوو چى ڕوو ده‌دات.. گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌یه‌

  • ئۆجه‌لان نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانى سوریا ده‌كات

  • هۆشداریی لەکارەساتێكى مرۆیی له‌عێراق دەدرێت

  • ناوى كارمه‌ندانى سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان بڵاوكرایه‌وه‌

  • هه‌ر كه‌س كارتى ده‌نگدان بكڕێته‌وه‌ چى به‌سه‌ر دێت؟

  • هەسەدە: ئەم بەیانییە هێزەكانمان كەوتنە بەر هێرشى دیمەشق

سەرەکی