12   کاتژمێر پێش ئێستا 161 جار خوێنراوەتەوە

هیومان ڕایتس وۆچ: داوای ڕاگرتنی پڕۆژە یاسای باری کەسییەتی عێراق دەکات

ئیرادە میدیا

ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ (Human Rights Watch) بە تووندی داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد، کە پڕۆژە یاسای هەموارکراوی باری کەسییەتی ڕابگرێت، یاساکە لەسەر بنەمای حوکمە شەرعییەکانی دیوانی وەقفی شیعی (فیقهی جەعفەری) داڕێژراوە. ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە هۆشداری دەدات کە ئەم هەموارکردنە نوێیە بە شێوەیەکی مەترسیدار یەکسانیی ژنان دەخاتە مەترسییەوە.

پڕۆژە یاساکە کە لە مانگی یەکی ئەمساڵ لە پەرلەمان دەنگی لەسەر درا و حوکمەکانی لە ٢٧ی ئاب پەسەند کران، ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەتەوە، چونکە پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤە.

بەپێی ڕاپۆرتی هیومان ڕایتس وۆچ، یاساکە جیاوازییەکی ڕوون لە دژی ژنان دەکات لە بوارە سەرەکییەکانی وەک:

هاوسەرگیری و تەڵاق: یاساکە ڕێگە بە پیاوان دەدات گرێبەستی هاوسەرگیری بەبێ ڕەزامەندی یان ئاگاداریی ژنەکانیان بگۆڕن، هەروەها دەتوانن بەبێ ئاگادارکردنەوە تەڵاقیان بدەن.

مافی منداڵ: دوای تەمەنی حەوت ساڵی، مافی گواستنەوەی منداڵ بە شێوەیەکی خۆکارانە بۆ باوک دەبێت، بەبێ گوێدانە بەرژەوەندیی منداڵەکە.

پێگەی یاسایی: یاساکە دەسەڵاتێکی فراوان بە پیاوان دەدات و جیاوازی لە دژی ژنان دەکات لە پرسی میرات و مافەکانی دیکەش.

سارا سەنبەر، توێژەر لە هیومان ڕایتس وۆچ، لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: "ئەم یاسایە جیاکاری دژی ژنان دەچەسپێنێت و پێگەی یاساییان دادەبەزێنێت، بۆیە دەبێت دەستبەجێ هەڵبوەشێنرێتەوە. بە پێچەوانەوە، عێراق هەنگاوێک بەرەو دواوە دەنێت لە پرسەکانی یەکسانیی ڕەگەزی."

نادیە مەحموود، هاوبەشی دامەزرێنەری هاوپەیمانی ئامانی ژنان، جەختی کردەوە کە یاساکە: ژن بە هاووڵاتییەکی یەکسان دانانێت، بەڵکو بە شوێنکەوتەی پیاو و بەرپرسیار لە جێبەجێکردنی هەموو خواستەکانی دادەنێت."

ڕەخنەگرانی یاساکە ئاماژە بەوە دەکەن کە یاساکە لە بنەڕەتدا پێشێلکردنی دەستوورییە، چونکە مافەکان لەسەر بنەمای ئایین و مەزهەب دادەڕێژێت نەک هاووڵڵاتیبوون، ئەمەش جیاوازییەکی زۆر لەنێوان ژنانی ئاین و مەزهەبە جیاوازەکاندا دروست دەکات.

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌

  • پەکەکە هەنگاوێکی دیکە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی ئەنجامدەدات

  • سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى لاهور شێخ جه‌نگى دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • بە تەواوی سزاکانى سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى کۆتایی هات

  • بەرپرسێکی باڵای ئاکپارتی: هیچ داواکارییەک بۆ مافی هیوا یان ئازادکردنی ئۆجەلان پێشکێش نەکراوە

  • ترەمپ، دەرگای ئۆپەراسیۆنی نهێنی سی ئای ئەی بە ڕووی ڤەنزوێلا دەکاتەوە

  • هیومان ڕایتس وۆچ: داوای ڕاگرتنی پڕۆژە یاسای باری کەسییەتی عێراق دەکات

  • له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم شه‌ش بڕیار ده‌دات

  • په‌یامێك له‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌

سەرەکی