5   کاتژمێر پێش ئێستا 2442 جار خوێنراوەتەوە

دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌

حکومەتی عێراق بەڵێنیداوە هەفتەی داهاتوو دوای دەستکردن بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بنێرێت، هاوکات وەزارەتی دارایی هه‌رێمیش نووسراوی ناردنی 120 داهاتی ناوخۆی تەواوکردووە.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی کوردستان ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان نووسراوی ناردنی 120  ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا تەواوکردووەو بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 19ی مانگ بۆ بەغدا بنێردرێت، پارەکە بەکاش بەلقی هەولێری بانكی ناوەندی دەدرێت.

هەفتەی داهاتوو حکومەتی  عێراق دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی خۆی دەکات، دوای دابەشکردنی مووچەی دوو بۆ سێ وەزارەت، ئینجا پارە بۆ هەرێم دەنێرێت ئەمەش به‌گوێره‌ى ئەو بەڵێنەی کە پێشتر داویەتی.

ڕێباز حەملان یاریدەدەری مه‌سرور بارزانى لەبارەی ناردنی داهاتی ناوخۆ ڕایگەیاند: كاتێک ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی فەرمی بۆ خەرجكردنی مووچەی هەر مانگێک بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرێت، ڕاستەوخۆ كۆپییەک لەو نووسراوە بۆ وەزارەتی دارایی كوردستان دەنێردرێت، ئینجا هەرێمی كوردستان 120 ملیارەکە دەنێرێت.

لەبارەی وادەی خەرجکردنی مووچەش ڕێباز حەملان دەڵێت: چاوەڕوانبووین ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەربکات، بەڵام ئەمڕۆ نەگەیشت‌و کەوتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌

  • پەکەکە هەنگاوێکی دیکە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی ئەنجامدەدات

  • سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى لاهور شێخ جه‌نگى دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • بە تەواوی سزاکانى سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى کۆتایی هات

  • بەرپرسێکی باڵای ئاکپارتی: هیچ داواکارییەک بۆ مافی هیوا یان ئازادکردنی ئۆجەلان پێشکێش نەکراوە

  • ترەمپ، دەرگای ئۆپەراسیۆنی نهێنی سی ئای ئەی بە ڕووی ڤەنزوێلا دەکاتەوە

  • هیومان ڕایتس وۆچ: داوای ڕاگرتنی پڕۆژە یاسای باری کەسییەتی عێراق دەکات

  • له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم شه‌ش بڕیار ده‌دات

  • په‌یامێك له‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌

سەرەکی