12   کاتژمێر پێش ئێستا 68 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ، دەرگای ئۆپەراسیۆنی نهێنی سی ئای ئەی بە ڕووی ڤەنزوێلا دەکاتەوە

ئیرادە میدیا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بەوە کرد کە ڕەزامەندی لەسەر چالاکییە نهێنییەکانی ئاژانسی ناوەندی هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی) دژ بە ڤەنزوێلا داوە. هەرچەندە ڕەتیکردەوە وردەکاریی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی (نیویۆرک تایمز) لەو بارەیەوە ئاشکرا بکات، بەڵام جەختی لەسەر هەڕەشەی ڕاستەوخۆی دیکە کردەوە.

ترەمپ ڕایگەیاند کە لەبەر دوو هۆکار مۆڵەتی داوە و ڕژێمی ڤەنزوێلای بە "ڕژێمێکی تیرۆریستی مادە هۆشبەرەکان" ناو برد، هەروەها تۆمەتباری کرد بە ئازادکردنی زیندانییانی مادە گۆشبەرەکان و ناردنیان بۆ ئەمریکا.

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، تاوتوێی فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دژی باندەکانی بازرگانی مادە هۆشبەرەکان لەناو ڤەنزوێلا دەکات. وتیشی: "ئێستا بە دڵنیاییەوە چاودێریی ئەو باندانە دەکەین، چونکە چالاکییەکانی ئەو باندانەمان لەنێو دەریا زۆر بە باشی کۆنترۆڵ کردووە."

لەسەروبەندی ئەو لێدوانانە، نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، کاردانەوەی تووندی هەبوو و ئیدارەی ترەمپی تۆمەتبار کرد بە هەوڵدان بۆ "کودەتا" و گۆڕینی ڕژێمی وڵاتەکەی لە ڕێگەی سی ئای ئەیەوە.

سەرۆکی ڤەنزوێلا وەک وەڵامێک فەرمانی بە ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی لە دەریاکانی وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند: "سوپا، پۆلیس و هێزەکانی دیکە، ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە چیاکان، کەنارەکان، قوتابخانە، نەخۆشخانە، کارگە و بازاڕەکانی ڤەنزوێلا".

ئەم گرژییە لە کاتێکدایە کە سوپای ئەمریکا لە مانگی ڕابردوودا چەندین جار بازرگانانی مادە هۆشبەرەکانی لە دەریاکانی ئەمریکای باشوور کردووەتە ئامانج، کە لانیکەم 27 کوژراوی لێکەوتووەتەوە و لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە سەرکۆنە کراوە. هەروەها، پێشتر وەزارەتی دادی ئەمریکا بڕی 50 ملیۆن دۆلاری وەک پاداشت بۆ دەستگیرکردنی مادورۆ تەرخان کردبوو.

شایەنی باسە، گوشارەکان لەسەر ڕژێمی مادورۆ زیاتر بوون کاتێک ماریا کۆرینا ماچادۆ، سەرۆکی بەرەی ئۆپۆزسیۆن کە ئەمریکا پشتیوانی دەکات، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا.

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌

  • پەکەکە هەنگاوێکی دیکە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی ئەنجامدەدات

  • سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى لاهور شێخ جه‌نگى دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • بە تەواوی سزاکانى سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى کۆتایی هات

  • بەرپرسێکی باڵای ئاکپارتی: هیچ داواکارییەک بۆ مافی هیوا یان ئازادکردنی ئۆجەلان پێشکێش نەکراوە

  • ترەمپ، دەرگای ئۆپەراسیۆنی نهێنی سی ئای ئەی بە ڕووی ڤەنزوێلا دەکاتەوە

  • هیومان ڕایتس وۆچ: داوای ڕاگرتنی پڕۆژە یاسای باری کەسییەتی عێراق دەکات

  • له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم شه‌ش بڕیار ده‌دات

  • په‌یامێك له‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌

سەرەکی