13   کاتژمێر پێش ئێستا 49 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسێکی باڵای ئاکپارتی: هیچ داواکارییەک بۆ مافی هیوا یان ئازادکردنی ئۆجەلان پێشکێش نەکراوە

ئیرادە میدیا

ئۆزڵەم زەنگین، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) لە پەرلەمانی تورکیا، بە توندی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ لێبووردنی گشتی یان مافی هیوا بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، دەکەن.

زەنگین، لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی فیدراسیۆنی میدیداکانی تورکیادا لە ئەنقەرە، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و ڕایگەیاند: "هیچ داواکارییەکی لەو شێوەیە بۆ مافی هیوا بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان پێشکێش نەکراوە."

ئەو بەرپرسە باڵایەی ئاکپارتی ئاماژەی بەوەشکرد: بە پێچەوانەوە چەندینجار گوتراوە، ئۆجەلان هیچ داواکارییەکی بۆ دەرچوون لە ئیمڕاڵی نەکردووە." هەروەها ئاشکرای کرد کە شاندی هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) کاتێک سەردانی ئەوانیان کردووە، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە "بۆ دەرچوونی (ئۆجەلان) هیچ داواکارییەک نییە."

لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد، ئۆزڵەم زەنگین باسی لەوە کرد کە کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمان، کە بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە، کارەکانی تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبن. گوتیشی: "دوای پێشکێشکردنی راپۆرتی کۆمیسیۆن، بە ئەگەرێکی زۆر بۆ ئەو کەسانەی تاوانبارن و چەکیان بەکارهێناوە و ئەو کەسانەی چەکیان بەکارنەهێناوە، چەند رێکارێکی یاسایی پێویست دەگیرێتەبەر."

ئەو بەرپرسە باڵایەی ئاکپارتی، هەڵوێستی دەم پارتی لە پرۆسەکەدا بە ئەرێنی وەسف کرد و جەختی لە یەکدەنگیی وتارەکانیان کردەوە.

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌

  • پەکەکە هەنگاوێکی دیکە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی ئەنجامدەدات

  • سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى لاهور شێخ جه‌نگى دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • بە تەواوی سزاکانى سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى کۆتایی هات

  • بەرپرسێکی باڵای ئاکپارتی: هیچ داواکارییەک بۆ مافی هیوا یان ئازادکردنی ئۆجەلان پێشکێش نەکراوە

  • ترەمپ، دەرگای ئۆپەراسیۆنی نهێنی سی ئای ئەی بە ڕووی ڤەنزوێلا دەکاتەوە

  • هیومان ڕایتس وۆچ: داوای ڕاگرتنی پڕۆژە یاسای باری کەسییەتی عێراق دەکات

  • له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم شه‌ش بڕیار ده‌دات

  • په‌یامێك له‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌

سەرەکی