12   کاتژمێر پێش ئێستا 159 جار خوێنراوەتەوە

بە تەواوی سزاکانى سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى کۆتایی هات

ئیرادە میدیا

کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانى عێراق لە فراكسیۆنی یەکێتی، لەبارەی کۆتاییهاتى سزاکانى سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى لەلایەن تورکیاوە، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، کاروان یاروەیس وتویەتی: بە فەرمی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی کۆتایی هات و لەم ساتەوە هەر فڕۆکەیەک بیەوێت بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بفڕێت، ئازادە."

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا پەیامێکی ئاگادارکردنەوەی بۆ فڕۆکەوانان، لە سیستەمی چێبسی جیهانی ناردووە، کە بەپێی ئەو پەیامە، "ئاسمانی وڵاتی تورکیای بەڕووی سلێمانی بۆ هەموو گەشتێکی تورکی و ئەوروپی كردەوە".

تورکیا لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ـەوە بە بڕیارێکی سیاسی و ئەمنی، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگرتبوو، ئەم بڕیارە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر هاتوچۆی نێوان سلێمانی و وڵاتانی ئەوروپا و تورکیا دروست کردبوو. لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەم سزایە، چاوەڕوان دەکرێت جموجۆڵی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ سلێمانی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکاتەوە.

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌

  • پەکەکە هەنگاوێکی دیکە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی ئەنجامدەدات

  • سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى لاهور شێخ جه‌نگى دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • بە تەواوی سزاکانى سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى کۆتایی هات

  • بەرپرسێکی باڵای ئاکپارتی: هیچ داواکارییەک بۆ مافی هیوا یان ئازادکردنی ئۆجەلان پێشکێش نەکراوە

  • ترەمپ، دەرگای ئۆپەراسیۆنی نهێنی سی ئای ئەی بە ڕووی ڤەنزوێلا دەکاتەوە

  • هیومان ڕایتس وۆچ: داوای ڕاگرتنی پڕۆژە یاسای باری کەسییەتی عێراق دەکات

  • له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم شه‌ش بڕیار ده‌دات

  • په‌یامێك له‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌

سەرەکی