7   کاتژمێر پێش ئێستا 3016 جار خوێنراوەتەوە

سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى لاهور شێخ جه‌نگى دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى لاهور شێخ جه‌نگى په‌یامێكى به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دواى كۆبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى بۆ پرسى گیراوانى لاله‌زار، ده‌ركه‌وت كێشه‌كه‌ سیاسییه‌و په‌یوه‌ندیی به‌دادگاوه‌ نییه‌".

بورهان ڕه‌شید گوڵە سەرۆکی تیمی پارێزەرانی داکۆکیکار لەلاهور شێخ جه‌نگی‌و هاوڕێکانی‌و هاوكات سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لەسلێمانی له‌گه‌ڵ عه‌تا محه‌مه‌د بەڕێوه‌بەری نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران لەسلێمانی كۆبوه‌وه‌، دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوێكى بۆ ڕاى گشتیى بڵاوكرده‌وه‌.

بورهان ڕه‌شید گوڵه‌ نووسیویه‌تى، "سه‌باره‌ت به‌پێویستی ئازادکردنی ئەو پێشمەرگەو سیکوریتیانەی لەڕوداوی لالەزاردا دەستگیرکراون گفتوگۆمان كردو بەڕێزیان بەڵێنی کارئاسانیدا بۆ ئازادکردنیان".

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "دەربارەی ئەو پارەیەی بۆ یانه‌ى نەورۆز تەرخانکرابوو کە شەوی ڕوداوه‌كه‌ دیارنەماوە، بەڕێزیان بەڵێنی بەدواداچونی بابەتەکەیدا، هەروەها بەڕێزیان بەڵێنیدا بەتەرخانکردنی پارچە زەویه‌ك بۆ گەراجی یانەی وەرزشی نەورۆز".

بورهان ڕه‌شید ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، "دەربارەی نەگەڕانەوەی موڵک‌و ماڵی کاک حەمە چاوشین، بەڕێزیان بەڵێنی کارئاسانیدا کە بەزوترینکات بگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەکەیان، دەربارەی هەندێ کامێراو کەلوپەلی زوم تی ڤی، بەڕێزیان بەڵێنی بەدواداچونیدا".

له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا، بورهان ڕه‌شید جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، "ئێمه‌ش له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئکیدمانکردەوە، ڕوداوه‌كه‌ی لالەزار بڕوام نییە بەدادگا چارەسەربکرێت، بەڵکو کێشەیەکی سیاسییە، هه‌ربۆیه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ پێویستی بەچارەسەری ڕەگ‌و ڕیشەیی هەیە بەمەبەستی ئاشتەواییەکی سەقامگیر".

  • دوایین زانیاریى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شته‌وه‌

  • پەکەکە هەنگاوێکی دیکە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی ئەنجامدەدات

  • سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى لاهور شێخ جه‌نگى دواى كۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

  • بە تەواوی سزاکانى سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى کۆتایی هات

  • بەرپرسێکی باڵای ئاکپارتی: هیچ داواکارییەک بۆ مافی هیوا یان ئازادکردنی ئۆجەلان پێشکێش نەکراوە

  • ترەمپ، دەرگای ئۆپەراسیۆنی نهێنی سی ئای ئەی بە ڕووی ڤەنزوێلا دەکاتەوە

  • هیومان ڕایتس وۆچ: داوای ڕاگرتنی پڕۆژە یاسای باری کەسییەتی عێراق دەکات

  • له‌باره‌ى مووچه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم شه‌ش بڕیار ده‌دات

  • په‌یامێك له‌لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه‌

سەرەکی